سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جۆراوجۆر

خاوەنی ئەم گروپانەی خوێن زیاتر لەوانی تر توشی کۆرۆنا دەبن

زێد نیوز:

رەنگە گروپی خوێنەکەت ببێتە هۆی توشبونت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا


بەگوێرەی توێژینەوەیەکی نوێی وڵاتی چین " گروپی خوێنی مرۆڤەکان پێدەچێت رێگەی مامەڵەی لەشیان دیاری بکات لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا 

وەک چۆن پێدەچێت هەندێک لە گروپەکانی خوێن لەوانەی دیکە بەهێزتر بن لە روبەڕوبونەوەی ئەو پەتایە. 

توێژینەوەکە کە لە سێ نەخۆشخانەی جیاواز ئەنجامدراوە لەپاش ئەوەی پشکنین بۆ  خوێنی 2173ی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراوە و دەرکەوتووە ئەو کەسانەی خاوەن گروپی خوێنی (ئەی)ن زیاتر لە خەڵکانی تر ئەگەری توشبوونیان هەیە  و زیاتر پێویستییان بە چاودێری و چارەسەری چڕ هەیە. 

ئەمە لە کاتێکدا بە گوێرەی توێژینەوەکە ئەوانەی خاوەنی گروپی (ئۆ)ن ئەگەری توشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمترە. 

بەڕادەیەک کە ڕێژەی مردن لە گروپی (ئەی) لەسەدا 41 و لە گروپی (ئۆ) لەسەدا 25 بووە. 

گروپی خوێنی تۆ چییە؟ 
ئاگاداری خۆتان بن و خۆتان بپارێزن و لە ماڵەوە بمێننەوە و مەیەنە دەرەوە. 


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-03-28
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]