سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جۆراوجۆر

سه‌رۆكی وڵاتان و سیاسییه‌كان چۆن خۆیان له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌پارێزن؟

زێد نیوز:

چه‌ند دیمه‌نێك و گرته‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن كه‌ سه‌رۆكی وڵاتان و سیاسه‌تمه‌دار و ناوداران چۆن كه‌وتوونه‌ته‌ خۆیان و هه‌موو هۆكارێكی به‌رگری و خۆپارێزی به‌كارده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی دووربن له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا.


چاوی كامێراكان له‌سه‌ر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكایه‌ كه‌ چۆن خۆی دوور ده‌خاته‌وه‌ و ته‌وقه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سانی نزیكی ناكات و له‌بۆنه‌ فه‌رمییه‌كاندا دووره‌ په‌رێز ده‌وه‌ستێت و زۆر تێكه‌ڵاوی ناكات و ته‌نها به‌ ئاماژه‌ و ده‌ست ڕاوه‌شاندن له‌گه‌ڵیان ده‌دوێت. 

هاوكات مایك پێنس جێگری تره‌مپ كه‌ لێپرسراوه‌ له‌ دۆسیه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌بینرێت به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز و نوێ ته‌وقه‌ له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌كانیدا ده‌كات 

له‌توركیاش له‌ ئاكامی گه‌شته‌كه‌ی ئۆردۆگان بۆ برۆكسڵ به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌بوونی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ناتۆ، هه‌ست به‌وه‌ ده‌كه‌یت كه‌ سه‌رۆككۆماری توركیا وه‌ك خۆپارێزییه‌ك له‌ كۆرۆنا به‌ ئاماژه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیر و لێپرسراوه‌كان ده‌دوێت و پێچه‌وانه‌ی جاران وه‌ك نه‌ریتی خۆی ته‌وقه‌ له‌گه‌ڵ كه‌س ناكات 
لێپرسراوان و سه‌رۆكی وڵاتانی جیهان بۆ دوركه‌وتنه‌وه‌ و خۆ پارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا په‌نایان بردووه‌ بۆ رێگایه‌كی نوێ ، بۆ ئاشتیخوازی و ئاشته‌وایی بێ ئه‌وه‌ی به‌ر یه‌كتر بكه‌ون. 

ئه‌مانه‌ چه‌ند دیمه‌نێكن له‌ داهێنانی نوێی ته‌وقه‌كردن و سڵاوكردنی سیاسییه‌كان وه‌ك خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا و ته‌نانه‌ت له‌ گرته‌یه‌كدا دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا وه‌ڵامی ته‌وقه‌ی به‌رامبه‌ری ناداته‌وه‌ و ده‌ستی بۆ درێژ ناكات. جگه‌ له‌وه‌ش له‌ كه‌س نزیك نابێته‌وه‌. 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-03-28
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]