سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جۆراوجۆر

ئه‌و وتانه‌ی ڕێڕه‌وی ژیانت ده‌گۆڕن

زێد نیوز:

ببوورن، من نامه‌وێ ببمه‌ ئیمپراتۆر چونكه‌ ئه‌وه‌ ئیشی من نییه‌، نامه‌وێ خاكی وڵاتی هیچ كه‌سێ داگیر بكه‌م حه‌زده‌كه‌م ده‌ستی یارمه‌تی بۆ هه‌موو لایه‌ك درێژ بكه‌م، گه‌ر جوله‌كه‌ بێت یان بێباوه‌ڕ یان ڕه‌شپێست یان سپی پێست


ئێمه‌ هه‌موو ده‌مانه‌وێ یارمه‌تی یه‌كتری بده‌ین، ڕه‌گه‌زی مرۆڤایه‌تی ئابه‌و شێوه‌یه‌یه‌‌، پێكه‌وه‌ جوانن، ئێمه‌ ده‌مانه‌وێ هه‌موو به‌ خۆشی پێكه‌وه‌ بژین، حه‌زمان له‌ به‌خته‌وه‌ری و خۆشی یه‌كتر بێ، نه‌ك چێژ له‌ ئازاری یه‌كتری ببینین. 

ئێمه‌ نامانه‌وێ ژیان له‌سه‌ر بناغه‌ی ڕق و كینه‌ بنیات بنێین، له‌م ژیانه‌دا شوێن بۆ هه‌موو كه‌سێك هه‌یه‌، ئه‌م زه‌وییه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌، ئه‌توانرێ ژیان بۆ هه‌موو كه‌سێك دابین بكرێ ئه‌كرێ ئازاد بێت، به‌ڵام ئێمه‌ شاڕێگه‌ی خۆمان ون كردووه‌، چاوچنۆكی ده‌رونی مرۆڤه‌كانی ژه‌هراوی كردووه‌ و پڕبوون له‌ ڕق و كینه‌ و ده‌رده‌سه‌ری و خوێن ڕشتن. 

هه‌موو زمان درێژه‌ له‌ قسه‌كردن و وتارماندا به‌ڵام گیانمان بوه‌ته‌ ئامێر، زانست و مه‌عریفه‌كانمان ئێمه‌ی توشی عه‌یبه‌ و گاڵته‌جاڕی كردووه‌. 


ئێمه‌ پێویستمان به‌ مرۆڤایه‌تییه‌ زیاتر له‌ زیره‌كی و لێهاتوویی، ئێمه‌ پێویستمان به‌ چاكی و ڕێزگرتنه. 

ژیان قورستر و سه‌ختر ده‌بێت ئه‌و كاته ئێمه‌ ون ده‌بین
فڕۆكه‌ و ڕادیۆ زیاتر نزیكتر ده‌بنه‌وه‌ لێمان، سروشتی ئه‌م داهێنانانه‌ فرمێسك بۆ خێر  و چاكه‌ی مرۆڤه‌كان ده‌ڕژێنێ له‌پێناو برایه‌تی و دۆستایه‌تی مرۆڤه‌كاندا هاوار ده‌كات 

ئێستا له‌وانه‌یه‌ ده‌نگی من بگاته‌ ملیۆنه‌ها كه‌س، ملیۆنێ پیاو و ژنی بێهیوا و سه‌رگه‌ردان، كه‌ بوونه‌ته‌ قوربانی ئه‌م سیستمه‌ كه‌ وایكردوه‌ مرۆڤه‌كان ئازار بچێژن و زیندانی بكرێن
بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ گوێیان لێمه‌ ده‌ڵێم "بێهیوایی و ئه‌و ئازاره‌ی ئێوه‌ ده‌یچێژن خه‌تای ئێمه‌یه‌" به‌ڵام به‌ له‌ناوچوونی چاوچنۆكی و ترسانی به‌ گه‌شه‌ی مرۆڤایه‌تی ئه‌و ڕق و كینانه‌ ناهێڵێ و دكتاتۆره‌كان له‌ناو ده‌بات

سه‌ربازه‌كان خۆتان مه‌ده‌نه‌ ده‌ست ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ڕقیان لێتانه‌ و وه‌ك كۆیله‌ سه‌یرتان ده‌كه‌ن و فه‌رمانتان به‌سه‌ردا ده‌كه‌ن كه‌ چی بكه‌یت و چی نه‌كه‌یت و چۆن بیر بكه‌یته‌وه‌ و هاوكات وه‌كو مێگه‌ل ته‌ماشاتان ده‌كه‌ن و وه‌ك فیشه‌ك و باروتی تۆپه‌كان به‌كارتان ده‌هێنن. 

خۆتان مه‌ده‌نه‌ ده‌ست ئه‌و به‌ناو پیاوانه‌، پیاوی ئامێر و مێشكی ئامێر و دڵی له‌ ئامێر دروستكراو. 
تۆ ئامێرنیت..تۆ  مێگه‌ل نیت.. تۆ مرۆڤیت. تۆ خۆشه‌ویستی مرۆڤایه‌تیت له‌ دڵدایه‌ 

قیناوی مه‌به‌ و  ڕقیشت له‌ خۆشه‌ویستی نه‌بێت ، بۆ ئازادی هه‌وڵ بده‌ 
ئه‌وه‌ بزانه‌ جێنشینی خوا بۆ یه‌ك كه‌س یان بۆ كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك نییه‌ به‌ڵكو بۆ هه‌موو كه‌سێكه‌، تۆش یه‌كێكی له‌وانه‌، تۆ سه‌رچاوه‌ی هێزی بۆ دروستكردن و جوڵاندنی ئامێره‌كان، هێزێك بۆ به‌رپاكردنی خۆشگوزه‌رانی 

هێزێك تا ئه‌م ژیانه‌ ئازاد و جوان بكات، ئه‌م ژیانه‌ بكاته‌ جوانترین سه‌ركه‌شی 

با هه‌موو یه‌ك بگرین با شه‌ڕ بكه‌ین بۆ به‌دیهێنانی ژیانێكی نوێ كه‌ بواری مرۆڤه‌كان بدات هه‌لی كاری بۆ بڕه‌خسێنێت تا ئاینده‌یه‌كی گه‌شت بداتێ و بیمه‌ی پیرێتی دابین بكات. 

هه‌رچه‌نده‌ په‌یمانمان ده‌ده‌نێ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌م شتانه‌ به‌ڵام درۆ ده‌كه‌ن و په‌یمانه‌كانیان نابه‌نه‌سه‌ر. 

دكتاتۆره‌كان خۆیان ئازاد ناكه‌ن به‌ڵام خه‌ڵكی ده‌كه‌نه‌ كۆیله‌ی خۆیان. ده‌با ئێستا بجه‌نگین له‌پێناو به‌دیهێنانی ئه‌و په‌یمانانه‌، با بجه‌نگین بۆ سه‌ربه‌ستی هه‌موو جیهان. 

بابجه‌نگین له‌پێناو له‌مپه‌ر و به‌ربه‌سته‌ نیشتیمانیه‌كان دور له‌ ڕق و كینه‌ و چاوچنۆكی و ده‌مارگیری
با بجه‌نگین بۆ هۆكاره‌كانی جیهان، جیهانێك كه‌ زانست و گه‌شه‌سه‌ندن كه‌ مرۆڤه‌كانی به‌رێت به‌ره‌و به‌خته‌وه‌ری 
سه‌ربازه‌كان به‌ناوی دیموكراسیه‌وه‌ با هه‌موو یه‌ك بگرین


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-03-28
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]