سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جۆراوجۆر

ئامۆژگاری ئایتای شەکیبفه‌ڕژنه‌ فۆتۆگرافه‌ری ئێرانی توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا

زێد نیوز:

ئایتای شەکیبفه‌ڕ فۆتۆگرافەری بەناوبانگی ئێران كه‌ ئێستا توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌ و له‌به‌شی چاودێری چڕه‌ له‌ وڵاتی ئێران، له‌باره‌ی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ ده‌ڵێت:


من دوو ڕۆژ چومە دەرەوە، خۆزگە ئەوەم نەکردایە ، بەجۆرێک نەخۆش کەوتم سی ساڵ پیرتر بووم 

تکا دەکەم داواتان لێدەکەم مەچنە دەرەوە ، هەرچی دەکەن لە ماڵەوە بیکەن ، خەریکی ئینتەرنێت بن ، کتێب بخوێننەوە ، وەرزش بکەن ، ........ ئاو  زۆر بخۆن ساغ و نەخۆش ئاو بخۆن ....

من هەموو دەمارەکانم وشک بوون دکتۆر پێی وتم دەمارەکانت نادۆزمەوە دەرزیت لێبدەم!

نیشانەی سەرەتای توشبوونم تایەکی زۆر بەهێزم هەبوو 38 پلە ، ئیشتیهام گیرابوو هیچم پێنەدەخورا ، لەماوەی دوو هەفتە بەردەوام دەخەوتم ئەمە جیاوازییەتی لەگەڵ ئەنفلۆنزای ئاسایی ، ئەنفلۆنزا ناهێڵێ بخەویت .

قوڕگم وهەناسەم گیرابوو ، ئازارێکی زۆری هەبوو ، توشی لەش داهێزران بووم دەستەکانی خۆمم پێ بەرز نەدەکرایەوە

من شانسم هەبوو تەختی نەخۆشخانەم بەرکەوت زۆربەی گەنجەکان بەریانناکەوێت لەبەر پیرەکان،
حاڵم زۆر خراپ بوو ، سێ جار دەستم کرد بە گریان هەتاکو کیسەیەکی هەناسەدانیان پێدام دەیانگوت نەماوە

دوو کەس لەملا و لام بەبەرچاومەوە مردن، من هێزم دایە بەرخۆم ڕۆژە خۆشەکانم دەهێنایە پێش چاوم تا ورە بەرانبەر نەخۆشییەکە پەیدا بکەم ، من بەڕاستی جەنگام بەڕاستی جەنگام 

هەندێک هاوڕێم لەچین نەخۆش کەوتنی منیان بیستبوو ، نامەیان بۆ دەناردم دەیانگوت شۆربا بخۆ زۆر باشە بۆئەم دەردە

تکاتان لێدەکەم هەرچیتان کڕی، مادەی کحولی لێ بدەن ، پاشان بیشۆن ئینجا بیخەنە به‌فرگر، تکایە تکایە ئاو زۆر بخۆن لەشتان تەڕو بەهێز دەکات .

من بەیانی دەچمە بەشی نەخۆشەکان ، بڕیارم دا لێرە دەرچم هەموو ڕۆژێک هەموو ڕۆژێک سپاسی خوا دەکەم

تکایە لەماڵەوە ده‌رمه‌چن و مه‌چنه‌ شوێنی قەرەباڵغ ، خۆتان مەخەنە ئەم بارودۆخەوە



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-03-28
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]