سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جۆراوجۆر

نه‌خۆشی شه‌مشه‌مه‌ كوێره‌ بۆمبێكی ڤایرۆسی باڵدار

زێد نیوز:

بكوژێكی ترسناك و خوێنمژێكی بێ وێنه‌ له‌ ڕۆمانی دراكۆلادا به‌دی ده‌كرێت

هه‌ندێ كاتی تر وه‌ك پاڵه‌وان و ڕزگاركه‌ر له‌ زنجیره‌ فیلمه‌كانی باتماندا به‌دی ده‌كرێت 
ئایا ئه‌م باڵنده‌یه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسێكی كوشنده‌ی ترسناكه‌ كه‌ بتوانێ نه‌خۆشی و ده‌رد بڵاوبكاته‌وه‌؟ یاخود پاڵه‌وانێكه‌ و ئاواتی ڕزگاركردنی خه‌ڵكییه‌؟ 
له‌وڵاتی چین له‌و وڵاته‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵدا ئه‌م باڵنده‌یه‌ شوێنی تایبه‌تی هه‌یه‌ لای خه‌ڵكی و به‌خێوی ده‌كه‌ن و خۆشیان ده‌وێ 

به‌سه‌رچاوه‌ی هه‌ر پێنج نیعمه‌ته‌كه‌ ناوی ده‌به‌ن

 له‌ هه‌موو ماڵێكی چینیدا ئه‌م چاوه‌زاره‌ به‌دی ده‌كرێت كه‌ پێنج شه‌مشه‌مه‌كوێره‌ی له‌خۆ گرتووه‌ كه‌ به‌لای ئه‌وانه‌وه‌ سه‌روه‌ت و ته‌ندروستی و ته‌مه‌ندرێژی و خۆشگوزه‌رانی و بێگه‌ردی له‌گه‌ڵ خۆی دێنێت. 

ته‌نانه‌ت وشه‌ی شه‌مشه‌مه‌كوێره‌ كه‌ به‌زمانی چینی پێی ده‌وترێت (بینفو) زۆر نزیكه‌ له‌ وشه‌ی به‌خته‌وه‌ری (سینفو) 
بۆیه‌ چینییه‌كان پێیان خۆش نییه‌ ئه‌و تاوانه‌ بدرێته‌ پاڵ شه‌مشه‌مه‌كوێره‌

هاوكات شه‌مشه‌مه‌كوێره‌ سه‌رچاوه‌ی یپێنج نه‌گبه‌تیشه‌ له‌وانه‌ سارس و نیبۆلا و نیبا و كۆرۆنا كه‌ هه‌موو جیهانی ته‌نیوه‌ و نه‌خۆشی و ده‌رد و به‌ڵای لێكه‌وتۆته‌وه‌ 

به‌ڵام ئایا بۆچی ڤایرۆسه‌كان به‌ ته‌نها شه‌مشه‌مه‌كوێره‌كانیان هه‌ڵبژاردووه‌ بۆ هه‌ڵگری ئه‌م نه‌خۆشییانه‌؟ 
بێبه‌ختییه‌كه‌ی مرۆڤ له‌وه‌دایه‌ كه‌ وه‌كو ئه‌وان شیرده‌رن، یه‌كێكن له‌و پێنج گیانه‌وه‌رانه‌ی شیر ده‌به‌خشن له‌سه‌ر گۆی زه‌وی. 
له‌شی به‌شێوه‌یه‌ك دروستكراوه‌ كه‌ ڤایرۆسه‌كان له‌سه‌ر لاشه‌یان خۆیان ده‌گونجێنن و گه‌شه‌ به‌خۆیان ده‌ده‌ن و به‌ئاسانی ده‌توانن بگوازێنه‌وه‌ بۆ له‌شی مرۆڤه‌كان. 

ئه‌وه‌ش كه‌ زیاتر یارمه‌تی ده‌دات باڵه‌كانێتی كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ ده‌توانێ به‌ ئاسمانێكی فراواندا بفڕێ و بۆ هه‌ر لایه‌ك بیه‌وێ ده‌دات له‌ شه‌قه‌ی باڵ. 

باشه‌ چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر مرۆڤ هه‌ستێت به‌ له‌ناوبردنی شه‌مشه‌مه‌كوێره‌كان؟ 
ئایا به‌ نه‌مانی ئه‌مان كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر ده‌بێ؟ 
توێژه‌ره‌كان ده‌ڵێن ئه‌مریكا ساڵانه‌ 22 ملیار دۆلار بۆ له‌ناوبردنی ئه‌م باڵندانه‌ ته‌رخان كردووه‌، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا شه‌مشه‌مه‌كوێره‌ هۆكاری سه‌ره‌كییه‌ بۆ له‌ناوبردنی 1300 تۆن له‌و زینده‌وه‌رانه‌ی كه‌ له‌ شه‌مشه‌مه‌كوێره‌ مه‌ترسیدارترن و ڕۆڵێكی گه‌وره‌یان هه‌یه‌ له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌نده‌ها نه‌خۆشی جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ بوونه‌ته‌ وێرانكردنی به‌روبوومی كشتوكاڵی. 

نزیكه‌ی 61 ملیۆن ساڵ ده‌بێت شه‌مشه‌مه‌كوێره‌ له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ژی، نزیكه‌ی 1300 جۆریان كوێر و كه‌ڕ و خوێنمژن. 

بۆ وڵاتێك شۆربایه‌كی گه‌رمی خۆشه‌ و بۆ وڵاتێكی تر ژه‌هر و نه‌خۆشییه‌. 

شه‌مشه‌مه‌كوێره‌ جیهانیان هێناوه‌ته‌ له‌رزین به‌وه‌ی كه‌ ئایا ئه‌مانه‌ جگه‌ له‌وه‌ی باڵنده‌ن به‌ڵام هه‌ڵگری بۆمبێكی ڤایرۆسی باڵداری كوشنده‌ن. 

یاخود ئه‌مانه‌ به‌ربه‌ستێكی گه‌وره‌ن بۆ پاراستنی ژینگه‌ و له‌باربردنی مێرووه‌ زیانبه‌خشه‌كان؟ 

 


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-03-28
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]