سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جۆراوجۆر

ستیڤ جۆیز باس له‌ هۆكاری وازهێنانی له‌ زانكۆ ده‌كات چی وات لێده‌كات جیاواز بیت؟

زێد نیوز:

پاش شه‌ش مانگ له‌ ده‌ستپێكردنم له‌ كۆلێژی ڕید و بۆ ماوه‌ی 18 مانگ به‌ملاولادا ده‌سوڕامه‌وه‌ تا به‌ته‌واوه‌تی وازم هێنا.


ئه‌و خانمه‌ی منی هه‌ڵگرته‌وه‌ زۆر گه‌نج و جوان بوو، شوی نه‌كردبوو، به‌ڵام كه‌سێكی خوێنده‌وار بوو، بڕیاریدا من هه‌ڵبگرێته‌وه‌ و به‌خێوكردنی من بگرێته‌ ئه‌ستۆی خۆی. 

باوه‌ڕی وا بوو كه‌ ئه‌بێ من له‌لایه‌ن كه‌سانی ده‌رچوی زانكۆوه‌ به‌خێوبكرێم، له‌به‌رئه‌وه‌ هه‌موو شتێك ئاماده‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی من به‌خێوبكرێم له‌لایه‌ن پیاوێكی پارێزه‌ر و خێزانه‌كه‌یه‌وه‌ ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ نه‌بێ كه‌ گه‌وره‌ بووم ئه‌وان حه‌زیان ده‌كرد كه‌ كچ بوومایه‌ نه‌ك كوڕ. 

له‌به‌رئه‌وه‌ باوك و دایكم كه‌ چاوه‌ڕێیان ده‌كرد له‌نیوه‌ شه‌ودا ته‌له‌فۆنێكیان كرد و وتیان "ئێمه‌ چاوه‌ڕێی كوڕ نه‌بوین، گه‌ر ئێوه‌ كوڕتان ده‌وێ وه‌رن بیبه‌ن بۆ خۆتان". 

ئه‌و خانمه‌ بۆی ده‌ركه‌وت كه‌وا دایكه‌ ڕاسته‌قینه‌كه‌ی خۆم هه‌رگیز ده‌رچوی زانكۆ نه‌بووه‌، باوكیشم به‌هه‌مان شێوه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ ڕازی نه‌بوو دوا نوسراوی وه‌رگرتن و به‌خێوكردنی من واژۆ بكات. 

به‌ڵام دوای چه‌ند مانگ په‌شیمان بۆوه‌، ئه‌ویش له‌و ساتانه‌ی كه‌ دایك و باوكم بڕیاریاندا بچن بۆ زانكۆ و خوێندن ته‌واو بكه‌ن. 

ئه‌مه‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ژیانی من بوو 

له‌ ته‌مه‌نی 17 ساڵی چوومه‌ زانكۆ، به‌ڵام من زانكۆیه‌كی گرانبه‌های وه‌ك ستاتفۆردم هه‌ڵبژارد. 

پاش شه‌ش مانگ هه‌ستمكرد هیچ به‌هاو  سودێك له‌ زانكۆ نابینم و نه‌مده‌زانی چی بكه‌م و چۆن ده‌ستبه‌رداری زانكۆ بم. 
ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی به‌رده‌وامبونم له‌ زانكۆ ده‌بووه‌ هۆی خه‌رجكردنی هه‌موو ئه‌و پاره‌ و پولانه‌ی كه‌ باوك و دایكم پاشه‌كه‌وتیان كردبو  بۆ  ژیانی خۆیان. 
 
له‌به‌رئه‌وه‌ بڕیارمدا واز له‌ خوێندن بهێنم و باوه‌ڕ به‌خۆم بكه‌م كه‌ هه‌موو شته‌كان باش ده‌بن. 

ئه‌و كاتانه‌ زۆر ترسناك بوو بۆم، به‌ڵام كه‌ ئاوڕم له‌ رابردووی خۆم دایه‌وه‌ هه‌ستمكرد باشترین بڕیارمداوه‌. 

ئه‌و كاتانه‌ی كه‌ وازم هێنا، بڕیارمدا واز له‌و به‌شه‌ وانانه‌ بهێنم كه‌ گرنگ نیین به‌لامه‌وه‌ و ده‌ستبه‌رم بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ زیاتر حه‌زم لێیه‌تی و به‌لامه‌وه‌ گرنگن. 

ئه‌وه‌ هه‌مووی رۆمانسی نه‌بوو، من ژوری خۆم نه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ لای هاوڕێیه‌كم ده‌خه‌وتم و شوشه‌ به‌تاڵه‌كانی بیبسی و كۆكا كۆلام كۆده‌كرده‌وه‌ و ده‌مفڕۆشتنه‌وه‌ به‌ 5 سه‌نت تا كه‌مێ خواردنی پێ بكڕم. 

نزیكه‌ی 7 میل به‌پێ ده‌ڕۆشتم، شه‌وی یه‌كشه‌ممان هه‌موو شارۆچكه‌كانم ده‌بڕی تا ده‌گه‌یشتمه‌ په‌رستگای كریشنا كه‌ هه‌فتانه‌ خواردنیان ده‌به‌خشی تا تێر به‌ سكی خۆیان نانێكی باش بخۆم، حه‌زم لێ بوو. 
یه‌كێك له‌و هه‌ڵانه‌ی كردم دوای حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانی خۆم كه‌وتم: با نمونه‌یه‌كت بۆ باس بكه‌م:

كۆلێژی ڕید له‌و ساتانه‌ ده‌رگایه‌كی بۆ بواری خۆشنووسین كرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئاستی وڵات. به‌درێژایی زانكۆكه‌ هه‌رچی پۆسته‌ر و نوسین و نه‌خشه‌كان هه‌بوو بڵاوده‌كرانه‌وه‌. 

له‌به‌رئه‌وه‌ی من وازمهێنابوو و هه‌روه‌ها ده‌رس و وانه‌م نه‌بوو، بڕیارمدا خۆم فێری جواننووسی بكه‌م. 

هه‌وڵێكی زۆرمدا تا له‌ خه‌ته‌كان بگه‌م و پیته‌كان جیابكه‌مه‌وه‌ و پاشان تێكه‌ڵیان بكه‌م. 

به‌ڕاستی جوان بوو، شتێكی مێژوویی بوو، هونه‌رێك بوو پڕ بوو له‌ جوانی، به‌ڕاده‌یه‌ك زانست ناتوانێ ململانێی بكات و هه‌ستمكرد شتێكی خۆش و سه‌رنجڕاكێشه‌. 

هیچ كام له‌وانه‌ نه‌یانتووانی هیوایه‌كی گه‌ش بخه‌نه‌ ژیانی ڕۆژانه‌مه‌وه‌. به‌ڵام دوای 10 ساڵ كاتێ سه‌رقاڵی یه‌كه‌مین كاری دیزاین بووم بۆ كۆمپیوته‌ری ماكینتۆش ئه‌مانه‌ هه‌مووی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لام، هه‌موو دیزاینه‌كانم دانا، ئه‌مانه‌ یه‌كه‌مین كۆمپیوته‌ر بوون كه‌ خه‌تی جوانی له‌خۆگرتبوو. 

كه‌واته‌ گه‌ر له‌ زانكۆ  وازم نه‌هێنایه‌ و نه‌چومایه‌ته‌ ئه‌و خوله‌ی جواننووسییه‌وه‌ ئه‌وا كۆمپیوته‌ری ماكینتۆش ئه‌و جوانییه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ نه‌ده‌بینی و هه‌ر ئه‌و كاتانه‌ ویندۆزی كۆپی ماك بوو، گه‌ر وا نه‌بووایه‌ ئه‌و كاتانه‌ كه‌س نه‌ده‌بوه‌ خاوه‌نی كۆمپیوته‌ری خۆی. 

گه‌ر وازم له‌ خوێندن نه‌هێنایه‌، فێری ئه‌و خه‌ت جوانییه‌ نه‌ده‌بووم، هه‌روه‌ها له‌وانه‌شه‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌مان ئه‌و جوانییه‌ی به‌خۆوه‌ نه‌بینیایه‌.

جارێكی تر ده‌یڵێمه‌وه‌ تۆ ناتوانی دۆت و خاڵه‌كان پێكه‌وه‌ گرێ بده‌یت تا نه‌گه‌ڕێیته‌وه‌ بۆ دواوه‌ و رابردووی خۆت نه‌بینی

كه‌واته‌ پێویسته‌ متمانه‌ت به‌وه‌ هه‌بێ كه‌ دۆت و خاڵه‌كان چۆن په‌یوه‌ستن به‌ داهاتوی ژیانته‌وه‌ هه‌روه‌ها متمانه‌ به‌ چاره‌نووست به‌ ژیانت به‌ هه‌ر شتێكی تر، چونكه‌ باوه‌ڕبوون به‌وه‌ی كه‌ خاڵه‌كان په‌یوه‌ستن به‌ رێگای ژیانته‌وه‌ متمانه‌یه‌كی وات بۆ دابین ده‌كات كه‌ شوێن دڵت بكه‌وی، كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌تبات به‌ره‌و دۆزینه‌وه‌ی شا ڕێیازی ژیانت و دوورت ده‌خاته‌وه‌ له‌ رێگا په‌رته‌وازه‌كان، هه‌ر ئه‌مه‌ش جیاوازییه‌كان دروست ده‌كات و وات لێده‌كات جیاواز بیت.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-03-28
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]