سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جۆراوجۆر

دوای خەونەکانت بکەوە ... وتاری ئەکتەری ناودار دێنزڵ واشنتۆن

زێد نیوز:

بەڕاستی زۆر شادومانم و شانازی دەکەم بەهەموو ئەو گەنجانەی فیلم بەرهەمدەهێنن. ئەکتەرەکان، گۆرانی بێژەکان، نوسەرەکان، بەرهەمهێنەرەکان و هەموو ئەوانەی لەدوای ئێمەوە دێن بەتایبەتی (باری جێنکینز). خەڵکە گەنجەکان تێدەگەن کە ئەم پیاوە 20 تا 30 کورتە فیلمی بەرهەمهێنا تا توانی هەلێ بقۆزێتەوە و فیلمی (تریفەی مانگەشەو) بەرهەم بهێنێت.


لەبەرئەوە هەرگیز کۆڵ مەدە، گەر پەیوەست نەبی پێوەی ناتوانی دەست پێ بکەی، بەڵام ئەوەی کە زۆر گرنگە بیزانن ئەوەیە بەبێ یەکگرتن و هاریکاریکردن ناتوانن هیچ کارێک تەواو بکەن، ئەمەش ئاسان نییە. گەر ئاسان بوایە (کیری واشنتۆن) لێرە ئامادە نەدەبوو. 

گەر ئاسان بوایە (تاراچی هێسۆن) لێرە نەدەبوو، گەر ئاسان بوایە (ئۆکتاڤیا سپێنسەر) لێرە نەدەبوو، نەک هەر ئەوانەش بەڵکو دەشیا (ڤێولا دەیڤس) لێرە ئامادە نەبوایە. 

یاخود هەریەک لە (ستیڤن ماکنلی) و )رۆسێڵ ئۆنۆرسبای) لێرە ئامادە نەدەبوون. 
گەر ئاسان بوایە (دێنزڵ واشنتۆن) لێرە ئامادە نەدەبوو، لەبەرئەوە بەردەوامبە لەسەر کاری خۆت، هەوڵ بدە و هەمیشە کۆڵ مەدە. 

حەوت جار کەوتیت، هەشت جار هەستەوە سەر پێ، وشەی (ئاسان و پشودان) گەورەترین هەڕەشەن لەبەردەم پڕۆسەی گەشەسەندن و کاری گراندا، لەبەرئەوە بەردەوامبە لە جوڵە و لە گەشەسەندن و لەفێربوون، لە کاتی ئیشکرندا دەتبینمەوە. 


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-03-28
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]