سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جۆراوجۆر

هه‌ساره‌یه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ له‌ زه‌وی ده‌كات

زێد نیوز:

ده‌زگای هه‌واڵگری ناسا رایگه‌یاند به‌ردێكی گه‌وره‌ی 4 كیلۆمه‌تری نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ زه‌وی و ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ ده‌توانێت كۆتایی به‌ شارستانیه‌تی مرۆڤایه‌تی بهێنێت.



به‌گوێره‌ی ناسا هه‌ساره‌كه‌ به‌خێرایی 32 هه‌زار كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا ده‌بڕێت و  پێده‌چێت له‌ مانگی نیسانی ئه‌مساڵدا له زه‌وی نزیك ‌بێته‌وه‌. 

ناسا له‌و بڕوایه‌دایه‌ ئه‌گه‌ر به‌ردێكی  300 مه‌تر ی خۆی بدات به‌ زه‌ویدا،  كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ ده‌خوڵقێنێت و ده‌پرسێت ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ رووبدات زه‌وی چی به‌سه‌ر دێت؟ 

زاناكانی ناسا كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن سه‌رچاوه‌ی هه‌ساره‌كه‌ بزانن و ئاراسته‌كه‌ی دیاری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ری پێ بگرن و رێگری له‌ شاڵاوی وێرانكارییه‌كه‌ی بگرن. 

پاش 5 ڕۆژ لێكۆڵینه‌وه‌ زاناكان قه‌باره‌ی هه‌ساره‌كه‌یان بۆ ده‌ركه‌وت كه‌ هێنده‌ی قه‌باره‌ی شارێك ده‌بێت و له‌و بڕوایه‌دان ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌ ساڵی 2027 خۆی بدات به‌ زه‌ویدا. 

زاناكان پلانی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ به‌ موشه‌كی گه‌وره‌  ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ رابگرن و له‌ رێڕه‌وی خۆی لایبده‌ن و مرۆڤایه‌تی ڕزگار بكه‌ن 

به‌ڵام پارچه‌كانی به‌درێژی 60 مه‌تر ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ زیانێكی گه‌وره‌ بخاته‌وه‌ 
به‌بۆچوونی زاناكان ئه‌گه‌ر هه‌ساره‌كه‌ به‌ر زه‌وی بكه‌وێت هه‌زار هێنده‌ی بۆمبی هێرۆشیما كاریگه‌ری هه‌بێت و ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ویلایه‌تێكی وه‌ك (مان هاتان) ته‌خت بكات 

بۆ به‌رنامه‌ڕێژی به‌رگرتن به‌و كاره‌ساته‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌ ناسا داوای دابینكردنی بودجه‌ی پێویست و گه‌شتی ئاسمانی زیاتر و گه‌ڕان و پشكنینی زیاتر ده‌كات. 

ناسا ده‌زگایه‌كی تایبه‌تی ئه‌مریكایه‌ و سه‌ر به‌ حكومه‌تی فیدراڵی ئه‌مریكایه‌ و له‌ ساڵی 1685 دامه‌زراوه‌ و به‌گوێره‌ی داتاكانی ساڵی 2018، نزیكه‌ی 18 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌بووه و بودجه‌ی ساڵانه‌ی نزیكه‌ی 16 ملیار دۆلاره‌ . 


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-03-28
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]