سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جۆراوجۆر

دانبەخۆداگرتن کرۆکى هێنانەدى هەموو خەونێک

زێد نیوز:

لە سەدا 99ی خەڵکی ئارەزوی کردنی ناکەن، ئەوەی کە وەری دەگرن و دەستیان دەکەوێ خەونەکانیان دێنێتە دی.


هێزەکانی مارێنز دەڵێن "هەموو کەس حەزدەکات بچێتە بەهەشت بەڵام کەسیش حەزی لێ نییە بمرێت". 

سەنتەری هەموو بەدەستهێنانی خەونێک دانبەخۆداگرتنە. خۆت دەزانیت هەندێک شت هەیە ئاسانن وەک خۆراک و خواردن، ئەمانە ئەوەندەی پەیوەستن بەلاشەوە بەهەمان شێوە پەیوەستن بە مێشکەوە، ئەوە فەرمان بە مێشکت دەکات ئەو شتە هەڵبژێرێت کە وا خۆت زۆر حەزت لێیەتی. 

من باسی ئەو جۆرە دانبەخۆداگرتنە ناکەم، من باس لەو خۆڕاگرییە دەکەم کە دەتبات بۆ بەدەستهێنانی بەختەوەری، وە گۆڕانکاری  بەرەو ڕێز لەخۆگرتنێکی دریژخایەن. 

باوەڕم وایە کە دانبەخۆداگرتن پێناسەیە بۆ خۆشویستنی خود، کاتێ دەڵێی خۆشویستنی خود واتا رێزگرتن لە خودی خۆت. 

دانبەخۆداگرتن سەنتەرێکە بۆ هەموو بوارەکانی سەرکەوتن، چونکە تۆ ناتوانی شەڕ لە جیهان ببەیتەوە گەر دەرەقەتی مێشک و ئایدیای خۆت نەیەیت. 

کەواتە خۆشویستنی خود، خۆشویستنی گیانە، گەر دەتەوێ دڵخۆش بی ئەوا پێویستە خۆت خۆش بوێت، واتە پێویستە رەفتارەکانت رێک بخەیت، تاکە ڕێگا بۆ بەردەوامبونی بەختەوەری لە دانبەخۆداگرتن و ڕەفتاردا ڕەنگ دەداتەوە. 

جڵەوی ڕەفتارەکانت بگرە، حەز و ئارەزوی ئێمە بۆ بەها و رێزی خۆمانە، تا بزانین خەڵک چۆن بیر دەکەنەوە، ئەمەش لە ڕاستیدا ڕێزگرتنی خود نییە، بەڵکو رێزگرتنی خود لەوانەیە ئەوە بێ کە ئێمە چۆن بیر لە خۆمان دەکەینەوە، 
هەروەک چۆن ترسناکە رێ بدەیت خەڵکانی تر بڕیارت لەسەر بدەن کە ئەمەش وەک ئەوە وایە لە ئاوێنەیەکی شکاودا لە خودی خۆت بڕوانی. 

شکست و هەڵە و لێپرسراویەتی پێکەوە هەڵناکەن و بەدوای یەکدا نایەن، ئەو کاتانە ئێمە دڵگران دەبین بە ئازار و ناڵەی کەسانی تر و ئەمانەوێ سزای ئەوانە بدەین تا باجەکەی بدەن و ئەمانەوێ ئەوان هەستن بە لێپرسراوێتی خۆیان. 


ئەتوانی وا لە کەسێک بکەی پێبکەنێت، یاخود هەست بە خۆشی بکات، بەختەوەری خەڵکی و بردنە سەری کاتی خۆش لەگەڵی ئەوە خۆراکی رۆحی تۆیە دەیدا بەو خەڵکە، ڕوناکی تۆ بەهێزتر دەکات. 
سەیری ئەو دوا پێنج نامەیە بکە کە بۆت هاتووە، ئایا ئەوان ڕوناکی تۆیان بەهێز کرد یان ڕوناکی ژیانتی کوژانەوە؟ 
مۆبایلەکەت دانێ و سەیرێکی دەوروبەرت بکە، سەیری ئەو خەڵکەی دەوروبەرت بکە، ئایا ئەو خەڵکە گڕ و رووناکی تۆیان کوژاندۆتەوە یان گوڕێکی تریان پێداوە؟ 

هەرچەندە گرانە سەرەتا تا هەنگاوی یەکەم دەنێی، چونکە هەمو رۆشتن و بەرەوپێشچونێک بە هەنگاوی یەکەم دەستپێدەکات. 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-03-28
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]