سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
ڕاپۆرت

پەتایەک هەمو سەد ساڵ جارێک یەخەی مرۆڤایەتی دەگرێ و بوونی نهێنییەکی پڕ شاراوە لە ژمارە 20 دا

زێد نیوز:

گیانەوەرێکی زۆر بچوکی بەچاو نەبینراو تەنها بە مایکرۆسکۆب بەدی دەکرێت، چەند سەنتیمەترێک دەبێت و دواتر بە ملیۆنەها بڵاودەبێتەوە.


ڕشانەوە و تاعون و کۆلێرا و نەخۆشییەکانی ئەنفلۆنزا بەهەموو جۆرەکانییەوە، دواهەمیشیان کۆرۆنا. 

ئەو پەتا و دەردانە لە چوار سەدەی رابردودا بڵاوبوونەتەوە، قوربانییەکانی هێندەی هەردوو جەنگی جیهانی دەبن، بەڵام لەمەدا نهێنییەکی پڕ شاراوە هەیە و هەڕەشەیە بۆ هەموو لایەک.. گوێ بگرە و لەگەڵمانبە و لە نهێنییەکە تێبگە. 

ساڵی 1720 گەورەترین تاعون و ڕشانەوە شاری مارسیلیای فەڕەنسای گرتەوە و لە چەند رۆژێکی کەمدا سەد هەزار کەسی کردە قوربانی. 

پاشان لەدوای سەد ساڵی تەواو و لە ساڵی 1820دا نەخۆشی کۆلێرا بڵاوبۆوە و زۆربەی دانیشتووانی وڵاتانی (ئەندەنوسیا و تایلەند و فلیپین)ی قڕکرد و زیاتر لە 100 هەزار کەسی خستە ناو گۆڕ. 

پاشان دوای سەد ساڵی تر و لە ساڵی 1920 جارێکی تر نەخۆشییەکی دیکە سەری هەڵدا کە نەخۆشی ئەنفلۆنزا بوو و ناسرا بە ئەنفلۆنزای ئیسپانی، گەورەترین کارەساتی لێکەوتەوە لە مێژوودا و زیاتر لە سەد ملیۆن کەسی لەناوبرد. 

لەئێستاشدا کە ساڵی 2020ە و تۆ گوێبیستی ئەم راپۆرتەی، خەڵکی لەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئۆقرەی لێ بڕاوە و هەر لە گەشەسەندندایە و ڤایرۆسێکی جیاوازی لەگەڵ خۆیدا هێناوە کە تائێستا هیچ چارەسەرێکی بۆ نەدۆزراوەتەوە. 

ئەم ڤایرۆسە لە گەورەترین وڵاتی جیهانەوە کە وڵاتی چینە سەریهەڵدا. 

ساڵی 1720، ساڵی 1820، ساڵی 1920، ساڵی 2020، ژمارەی 20ی هەموو سەدەکان ڤایرۆسێکی ترسناکی بۆ سەرجەمی مرۆڤایەتی لەگەڵ خۆی هەڵگرتووە، ئایا ئەمە رێکەوتە؟. 

هەموو زانا و پسپۆڕانی سەر زەمینی هێناوەتە سەر خەت و کەس ناتوانێت راڤەیەکی دروستی بۆ بکات، پەتایەک هەموو سەد ساڵێک و لە ساڵی بیستەمیدا قڕ دەخاتە ناو مرۆڤایەتییەوە. 
کارەساتێکە بۆتە جێی گومان و مقۆ مقۆ و هەندێک بە تیۆری پلانگێڕی لێکدانەوەی بۆ دەکات و پرسیاری ئەوە دەکەن کە مانای چییە ڤایرۆسێک کە قەبارەکەی 150 نانۆ مەترە هەڕەشە لە گۆیەکی زەوی بکات کە روبەرەکەی زیاتر لە 550 ملیۆن کیلۆمەتر دووجایە. 

ئایا ئەمە بەڵایەکی سروشتییە یان دەستکردێکی خودی مرۆڤایەتی خۆی؟. 

 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-03-28
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]