سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جۆراوجۆر

بەڤیدیۆ: چیرۆكی دروستكردنی ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر ده‌ستی نیكۆڵا جۆزیف

زێد نیوز:

نیکۆلا جۆزیف، یەکەم کەس بوو کە عەرەبانەیەکی دروستکرد بەهێزی هەڵم کار بکات.


جۆزێف خۆی ئەندازیار بوو لە کەتیبەی تۆپی فەڕەنسی، بەڵام زۆر کەس پێیان وایە کە (فردیناند ڤربیست) یەکەم ئۆتۆمبێلی داهێنا لە ساڵی 1672. 

ساڵی 1756 شەڕی نێوان ئێنگلتەرا و فەڕەنسا هەڵگیرسا و نزیکەی 7 ساڵی خایاند. 

فەڕەنسا بووە هاوپەیمانی ئوستوراڵیا و بەریتانیاش چووە پاڵی پروسیا، نیکۆلاش لە تەمەنی 31 ساڵیدا بوو بە سەرباز و وەک ئەندازیارێک بەشداری شەڕی کرد

ساڵی 1763 گەڕایەوە پاریس و بریاریدا کاتەکانی خۆی تەرخان بکات بۆ داهێنان لە بواری کەلوپەل و چەکی سەربازیدا تا لە ئایندەدا لە ئەگەری هەر شەڕێکی تردا بەکاریانی بێنێ، بۆ ئەمەش هەستا بە دروستکردنی و داهێنانی ئامێرێکی هەڵمدا بەهاوکاری کەسێکی تر بە ناوی (تۆماس نیکۆمێن). 

بیرۆکەکەیان بریتی بوو لە کوڵاندنی ئاوەکە تا بگاتە پلەی بە هەڵم بوون و ساڵی 1710 بەم کارە هەڵسان. 

ساڵی 1770 جێمس وات حەزی کرد بەشداری بکات لە کاری بە هەڵم بوونی ئامێرەکە کە ئەمەش ئاوات و هیوای (تۆماس نیکۆمێن) بوو. دواتر هەندێ کێشە لە کارەکە سەریهەڵدا کە جێمس وات توانی چارەسەری بکات و گوڕێکی تری بداتێ. 

بەم شێوەیە نیکۆڵا جۆسێپ توانی بیرۆکەی هەردو داهێنەر وات و نیکۆمین بۆ خۆی بەرێ و کەلوپەلەکان بۆ شەڕ ئامادە بکات. 

ئەم دوو ئامێرە هەڵمییە یاریدەر بوو بۆ گواستنەوەی تۆپەکان تا لەبری دەست و هەڵمەکە بەکاری بێنێ و گوڕێکی زیاتر بداتە تۆپەکە لەکاتی شەڕدا. 
بەڵام لە بێبەختیدا پاوەری هەردوو ئامێرەکە وەستا ئەویش بەهۆی کەمبوونەوەی ئەو بڕە ئاوەی بەکاریان دەهێنا و بۆ ماوەی 20 خولەک وەستا بۆیە هەستان بە دانانی دوو بۆیلەر لەبەردەم تایەی عەرەبانەکەدا و هەروەها بەکارهێنانی دوو پستۆن تا لە دواوە پاڵی پێوە بنێ. 

ساڵی 1769 یەکەمین عەرەبانەی هەڵمی کەوتەڕێ بەڵام بەهۆی هەڵگرتنی ئاوێکی زۆر وای لێکردبوو قورس و هێواش بجوڵێت، کە لە کاتژمێرێکدا ٣ تا ٤ کیلۆمەتر ببڕێ، ئەمەش تەنها بەمەبەستی گواستنەوەی کەلوپەلی ئامێرە جەنگییەکان بەکاردەهێنرا. 

هەرچۆنێک بێت ئەمانە کەسانێک بوون کە توانییان بیرۆکەیەک دابهێنن و رێخۆشکەر بن بۆ دروستکردن و سەرهەڵدانی شەمەندەفەر و ئەو ئامێرانەی بەهێزی هەڵم کار دەکەن. 


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-03-28
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]