سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

حکومەتی هەرێم بەڵێنەکانی ناباتە سەر و بودجە تایبەتەکەى دەربەندیخان هێشتا خەرج نەکراوە

زێد نیوز:

ڕێکەوت زەکی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند " ئەو بودجە تایبەتەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ دەربەندیخان تەرخانی کردبوو بۆ روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تائێستا خەرج نەکراوە".


دەشڵێت "رەنگە ئەمیش وەک بەلێنی دوای بومەلەرزەکەبێت!.".

دەقى راگەیەندراوەکەى رێکەوت زەکى: 

نە دەربەندیخان وھانە نە تائێستا بودجە تایبەتەکەی پێگەشتووە!

١/ رۆژی ٣/٢٤ حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەرێگەی وتەبێژەکەیەوە رایگەیاند، ((بە فەرمانی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بودجەیەکی تایبەت بۆ ئیدارە و بەشی تەندروستی قەزای دەربەندیخان تەرخانکرا بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا))، تا ئێستا کە ٤ رۆژ تێپەریوە یەک دینار لەو بودجەیەی حکومەتی ھەرێم بەلێنیداوە نەگەشتۆتە بەردەستی ئیدارەی قەزای دەربەندیخانی ئازیز!! لەکاتێکدا رۆژانە خەرجی ئیدارەی کەرتی تەندروستی و ئیدارەی ھێزە ئەمنیەکان و ھەموو ئەو تیمە ئیداریانەی رۆژانە لەئەرکدان لەسەر شانی ئیدارەکەیە، رەنگە ئەمیش وەک بەلێنی دوای بومەلەرزەکەبێت!.

٢/ لەسەردانەکەی وەزیری تەندروستی بەدەستی بەتال و بەو جل و بەرگەی کەلەنەخۆشخانەکانی کۆرۆنا لەبەردەکرێت وەک ئەوەی سەردانی وھانی کردبێت و ناوھێنانی ناوچەکە بەزۆنی مەترسیدار بریندارکەرو بێزارکەربوو.

٣/ لەو ٣ ملیار دینارەی حکومەتی بەغدا بۆ روبەروبونەوەی کۆرۆنا بۆ ھەرێمی ناردوە ، تائێستا تەنیا ئەو ٢ ملیارە دیارە کە بۆلافاوەکەی پارێزگای دھۆک تەرخانکرا!.
رێکەوت زەکی
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-03-28
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]