سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

مژدە مەحمود: راگەیەندراوەکەی نەوەی نوێ نەبوایە حکومەتی هەرێم موچەی ئەم مانگەی دەخوارد

زێد نیوز:

مژدە مەحمود، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ رایگەیاند "پێویستە هاوڵاتیانی ئازیز بزانن ئەگەر نەوەی نوێ و ئەو ڕاگەیاندراوەی نەبوایە، ئەوە حکومەتی هەرێم موچەی ئەم مانگەیشی دەخوارد".


مژدە مەحمود، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ راگەیەندراوێکی لەبارەی راگەیاندنی لیستی دابەشکردنی مووچەی سەرجەمی وەزارەت و دەستەکان لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە هۆکاری بڵاوکردنەوەی لیستەکە بۆ ئەو راگەیەندراوەی فراکسیۆنەکەیان دەگەڕێتەوە کە ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرد.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژە بەوە دەکات "سەر لەبەیانی ئەمڕۆ وتەبێژی حکومەت کاتژمێر (١١:٤٥) رایگەیاند گوایە پارە لە بەغدادەوە نەهاتووە، بەڵام پاش ئەوەی فراکسیۆنی نەوەی نوێ کاتژمێر ١:٢٠ی پاش نیوەڕۆ ئەمڕۆ ڕاگەێندراوێکی ٧ خاڵی بڵاو کردەوە و رایگەیاند پارە لە بەغداوە هاتووە و پێویستە دەستبەجێ حکومەت موچە بدات، حکومەتی هەرێم جارێکی تر و لە کاتژمێر ٤:٠٠ی پاش نیوەڕۆ قسەکەی گۆڕی و رایگەیاند کە پارەکەی بەغداد هاتووە، لە کاتیکدا هەمووان دەزانن کاتژمێر ٤:٠٠ دەوام نەماوە چۆن بەم کاتە درەنگە پارە دێت". 

دەشڵێت "جا پێویستە هاوڵاتیانی ئازیز بزانن ئەگەر نەوەی نوێ و ئەو ڕاگەیاندراوەی نەبوایە، ئەوە حکومەتی هەرێم موچەی ئەم مانگەیشی دەخوارد". 

داواش لە هاووڵاتیانی کوردستان دەکات "لە درۆکانی ئەم دەسەڵاتە تێبگەن ئەگەر هێزێک نەبێت چاودێریی دەسەڵات بکات و درۆکانیان کەشف بکات، ئەوە ئەم دەسەڵاتە هیچ کاتێ ئەوەی ئەرک و واجیبیشە لەسەر شانی، جێبەجێی ناکات".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-03-28
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]