سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

فراکسیۆنی نەوەی نوێ: بەغدا موچەی ناردووە و حکومەتی هەرێم دابەشی ناکات

زێد نیوز:

فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات "بەغداد موچەی فەرمانبەرانی ناردوە، بەڵام حکومەتی هەرێم موچە دابەش ناکات".


لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە "بەداخەوە پرۆسەی کەرەنتینەکردنی گشتی بووەتە ھۆی وەستانی ئیش و کار و کەسابەتی خەڵک و داھاتی ھاوڵاتیان سفرە و گوزەرانی خەڵک رۆژ بەرۆژ خراپتر دەبێت. ھاوکات حکومەت نزیکەی ٥٠ رۆژە مووچەی دابەش نەکردووە و فەرمانبەران و خانەنشینانیش گوزەرانیان تەواو خراپ بووە". 

دەقی راگەیەندراوەکە: 

"لە کاتێکدا بەغداد موچەی فەرمانبەرانی ناردوە، بەڵام حکومەتی هەرێم موچە دابەش ناکات"

بەمەبەستی خۆپارێزی لە نەخۆشی کۆرۆنا و رێگری لە بڵاوبونەوەی ئەو پەتایە، لە ئێستادا زۆرینەی خەڵک و فەرمانبەران لە ماڵەکانیاندا ماونەتەوە و پابەندی رێنماییەکانن.
بەڵام بەداخەوە ئەم پرۆسەی کەرەنتینەکردنی گشتیە بووەتە ھۆی وەستانی ئیش و کار و کەسابەتی خەڵک و داھاتی ھاوڵاتیان سفرە و گوزەرانی خەڵک رۆژ بەرۆژ خراپتر دەبێت. ھاوکات حکومەت نزیکەی ٥٠ رۆژە مووچەی دابەش نەکردووە و فەرمانبەران و خانەنشینانیش گوزەرانیان تەواو خراپ بووە.

خەڵک لەم کاتەدا زۆر دڵسۆزانە پابەندی ڕێنماییەکان بووە، وە بەغداد موچەی فەرمانبەرانی بۆ مانگی ١٢ ناردوە، بەڵام حکومەت تا ئێستا هیچ پڕۆژەیەکی نەبووە بۆ چارەسەرکردنی خراپی دۆخ و گوزەرانی خەڵک. لەبەر ئەوە ئێستا خەڵک چاوی لەسەر پەرلەمانە و چاوەرێی ھەلوێستی بەرپرسانەیان لێدەکات و پێویستە پەرلەمان بە ڕۆڵی خۆی ھەستێت. بۆیە بە پێوییستی دەزانین و داوادەکەین پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی بەپەلە ئەنجام بدات و حکومەت پابەند بکات بە:

١) دەستبەجێ دابەشکردنی موچەی مانگی ١٢ی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان و پێشمەرگە و ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی مووچەیەکی دیکە لەکاتی خۆیدا و بەبێ دواکەوتن.

۲) دابینکردنی ئامێر و پێداویستی پزیشکی و ئامێری هەناسەدانی دەستکرد (ڤێنتیلەیتەر) بۆ سەرجەم نەخۆشخانەکان لە سەرجەم شارەکان، بەتایبەت سەنتەرەکانی چارەسەرکردنی نەخۆشی کۆرۆنا.

۳) هاوکاریکردنی فەرمانبەر و کرێکارانی کەرتی تایبەت کە لەئێستادا ئیش و کەسابەتیان وەستاوە و ھیچ سەرچاوەیەکی داھاتیان نیە.

٥) ھاوکاریکردنی سەرجەم ئەو خێزانە ھەژار و کەم دەرامەتانەی کە بەھۆی ئەم دۆخەوە گوزەرانیان لە مەترسیدایە.

٥) خۆشبون لە کرێی ئاو و کارەبای ٣ مانگی ھەموو ھاوڵاتیان و کاسبکاران.

٦) خۆشبون لە باج و زەریبەی ئەمساڵی خاوەن موڵکەکان بەمەبەستی ھاوکاریکردنی کرێنشینان و خۆشبون لە پارەی دوو مانگی کرێکانیان لەلایەن خاوەن موڵکەکانەوە.

٦) توندوتۆڵ کردنی سەرجەم خاڵە سنوریە فەرمی و نافەرمیەکان بەمەبەستی رێگریکردن لە مەترسی ھاتنەناوەوەی کەسانی نەخۆش و ھەڵکری ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆناو ھەریم بەشێوەی نافەرمی.

٧) رۆژانە ژمارەیەکی زیاتر پشکنین بۆ ھاوڵاتیان و گومانلێکراوان ئەنجام بدرێت بەمەبەستی دۆزینەوەی ئەو کەسانەی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و جیاکردنەوەیان و چارەسەرکردنیان، بۆئەوەی رێگری بکرێت لە زیاتر بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە.

بە ھیوای تەندروستی و سەلامەتی بۆ ھەموو ھاوڵاتیان.

فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-03-28
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]