سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

کەشناسی: باران دەبارێت

زێد نیوز:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی کوردستانی ڕاگەیاند.


بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی کەشناسی "ئه‌مڕۆ (چوارشەممە) ئاسمانی شاره‌كانی هه‌رێم نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت پاشان ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو و لە کاتەکانی ئێوارەدا نمە باران دەبارێت". 

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، بەرزترین پلەکانی گەرمای لەشارەکانی کوردستان بۆ ئەمڕۆ (چوارشەممە) بەمجۆرە دیاری کردووە "هه‌ولێر‌ 22 پلە، سلێمانی 21 پلە، دهۆك 21 پلە، كه‌ركوك 23 پله". 

لە راگەیەندراوەکەدا لەبارەی پێشبینییەکانی کەشوهەوای سبەینێی شارەکانی کوردستان ئاماژە بەوە کراوە "سبه‌ینێ (پێنجشه‌ممه)ئاسمانی شارەکانی کوردستان نیمچه‌ هه‌ور و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینی باران به‌تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان".

لەراگەیەندراوەکەدا بەرزترین پلەی گەرمی شارەکانی کوردستان بۆ سبەینێ بەم جۆرە دیاری کراوە "هه‌ولێر 22 پلە، سلێمانی 19 پلە، دهۆك 18 پلە، كه‌ركوك 24 پله". 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-03-25
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]