سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
تەندروستی

6 توشبوی نوێی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکرا

زێد نیوز:

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تۆمارکردنی 6 توشبوی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای لەشاری سلێمانی، راگەیاند.


لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، شەش تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکرا لە دوو خێزانن و بەرکەوتووانی توشبووی دوێنێن کە سێ ئافرەت و دوو منداڵ و یەک پیاوی تێدایە و دانیشتووی قەزای دەربەندیخانن".

راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی رونیدەکاتەوە "کۆی گشتی لە هەرێمی کوردستان توشبووان گەیشتە 97 حالەت و دوو مردن".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-03-24
زیاتر...
12


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]