سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
تەندروستی

باشترین رووەكەكان بۆ چارەسەری ڤایرۆس بە كۆرۆناشەوە

زێد نیوز:

تازەترین لێكۆلێنەوە دەستنیشانی ئەم روەكانەیان كردووە لە لای خۆشمان هەیە و دەرمانی كوردەوارین.

1- ئۆریگانۆ : ئەو گەلا وشكانەی دەكرێتە پیتزا و بۆنی پیتزاكە خۆش دەكات. بە باشترین جۆری روەكی دژە ڤایرۆس دیاری كراوە.

- ئەم روەكە وەك چای سەوزیش دەخورێت و دەكرێت وەك سەوزە لەگەڵ خواردن بخورێت. بۆ نەخۆشی زەیتەكەی لە بازار هەیە دەتوانرێت بە قەترە بەكار بهێنرێت بۆ پاككردنەوەی بۆری هەناسە و نەرمكردنی سینگ و لەناوبردنی ڤایرۆسەكان.

2- پونگە : ئەو روەكە وشك كراوەی لای پاقلە فرۆشەكان دەیكەن بە پاقلەوە و بۆنێكی خۆشی هەیە. بە پلەی دووەم دێت دوای ئۆریگانۆ بۆ لەناوبردنی ڤایرۆسەكان.

3- رێحانەی ئەمەریكی: لای خۆمان زۆرە و ناسراوە بە رێحانەی گەڵاپان.

4- رازیانە : باشترین روەكە بۆ ئازاری سك و هەموو ڤایرۆسەكان لەناو دەبات، بە تایبەت ڤایرۆسی مەعیدە و ریخۆڵە.

5- سیر : خۆی ناسراوە

6- نەعنای رەش ، تامی بیبەر ئەدات و پێی ئەوترێت نەعنای بیبەری. یان لیمۆیی .

7- نەعنای ئاسایی ماڵان

8- رۆزماری - بە عەرەبی ئیكلیل الجبل , ئەو روەكەی لە نێو شەقامەكانی هەولێر و سلیمانی روێنراوە, دەتوانی زۆر بەكەمی لەگەڵ زەڵاتە بەكاری بهێنیت، یان بە كەمی بكرێتەو چا و بخورێتەوە. یان دەتوانی چای رۆزماری ئامادە بكەیت بەڵام خواردنی هیچ روەكێك نابێت زۆر خۆری تێدا بكرێت.

9- گولە بەیبون : (حاجیلە) لە مانگی 4 و 5 تر هەرچی دەشت و دەری كوردستانە پڕ دەبێت لەم گوڵە لای عەتارەكان بە وشكراوەیی هەیە. باشترین گوڵە كە ئاسودەیی بە هەمو لەش ئەدات و مێشك بەهێز دەكات، ئیلتهابات دەتوێنێتەوە. ڤایرۆس لە ناو دەبات، تەمەنیش درێژ دەكات. ئەگەر چایەكی گولە بەیبون بیش خەوتن بخۆیت شەو خەوێكی خۆشت دەبێت. ئازاری پشت و سەرئێشە چاك دەكاتەوە. 

ئا:ئایار فەلەكى


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-03-22
زیاتر...
12
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]