سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

کەشناسی هەرێم: باران بارین بەردەوام دەبێت

زێد نیوز:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە کرد باران بارین لە شارەکانی کوردستان بەردەوام دەبێت.


بەگوێرەی راگەیەندراوەکە "ئەمڕۆ (یەکشەممە) ئه‌گه‌ری باران بارینی به‌ لێزمه‌ لە سلێمانی هەیە و شارەكانی دیكە هەور و نیمچە هەور دەبن".

لەبارەی پلەکانی گەرمای ئەمڕۆی شارەکانی کوردستان راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە دەکات "لە هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ 17، سلێمانی 16، دهۆك 17، كه‌ركوك 19 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت". 

لە راگەیەندراوەکەدا سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێی شارەکانی کوردستان ئاماژە بەوە کراوە "ئاسمان نیمچە هەور و پەڵەهەور دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما روو لە بەرز بوونەوە دەكەن". 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-03-22
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]