سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

داواکاری گشتی سلێمانی: هەر کەس ڤایرۆسەکە بڵاوبکاتەوە دەدرێتە دادگا

زێد نیوز:

داواکاری گشتی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هۆشداری دایە ئەو کەسانەی کە بە ئەنقەست یان بەهەڵە دەبنە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە "رووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە".


بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی داواکاری گشتی سلێمانی "داوا لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری دەكەین كە پابەندبن بە ڕێنماییەكانی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی و ڕێنماییەكانی لیژنەی باڵای ڕووبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی وە لە ماڵەكانتان بمێننەوە لەبەر سەلامەتی گیانی خۆتان و خانەوادەكانتان و هاوڵاتیان". 

ئاماژە بەوەش کراوە "بەپێچەوانەوە هەر هاوڵاتیەك پابەند نەبێت و تووشی ئەو ڤایرۆسە ببێت وە بە ئەنقەست یان بە هەڵە ببێتە هۆی بڵاوبونەوەی لە نێو هاوڵاتیاندا ئەوا ڕێكاری یاسایی دژی دەگیرێتە بەر وە دەدرێت بە دادگا".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-03-22
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]