سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
تەندروستی

وەزارەتی تەندروستی تۆمارکردنی 7 توشبوی تری کۆرۆنای راگەیاند

زێد نیوز:

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا تۆمارکردنی 7 توشبوی تری بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە "لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١٩١) پشکنین ئەنجامدرا کە (٨٩) لە شاری هەولێر و (٦٢) لە شاری سلێمانی و (٤٠) شاری دهۆك، دەرەنجام (٧) تووشبووی نوێ تۆمارکرا، یەکێکیان پیاو تەمەن)٢٩( ساڵ  لە شاری هەولێرە، شەش تووشبووەکەی تر لە شاری سلێمانی دەستنیشانکران کە  یەکیێکیان  پیاو تەمەن (٣٧) ساڵ  دانیشتووی ناحیەی سەنگەسەری دەڤەری ڕاپەڕین، دووەمیان پیاوێکی تەمەن (٤٥) ساڵ دانیشتووی دەڤەری دەربەندیخان، تووشبووەکانی تر دانیشتووی شاری سلێمانین کە یەکیکیان ئافرەت تەمەن (٣٨) ساڵ، ئەوانی تر پیاو تەمەنەکانی (٢٨)، (٦٢)، (٤٨)ساڵن .لە کۆێ هەموویان چوار تووشبوو پێشتر گەشتی دەرەوەی ووڵاتی ئێران و ئەوروپان کردبوو وە سێ تووشبووەکەی تر گەشتی دەرەوەی ووڵاتیان نەکردبوو تەنها دوو لەوان بەرکەوتەی تووشبووی پێشوترن."

دەقی راگەیەندراوەکە: 

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٢٥)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ دۆزینەوە و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش :

1. ژمارەی هاوڵاتیان کە لە کەڕەنتینەکان بوون (٤٥٦٠) هاوڵاتین لە (٢٦) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٥٩٢) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٨٢٨) لە هەولێر، (٣٩٥) لە سلێمانی، (٢٢٤) لە دهۆك، (٣٧) لە هەلەبجە، (٣٨) لە گەرمیان، (٤٥) لە ڕاپەرین، (٢٥) لە کۆیە وە (٢٩٦٨) هاوڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری ئەمڕۆی کەرەنتین کراو کە کۆی گشتی بریتی بوو (١٢) هاوڵاتی.

2.لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١٩١) پشکنین ئەنجامدرا کە (٨٩) لە شاری هەولێر و (٦٢) لە شاری سلێمانی و (٤٠) شاری دهۆك، دەرەنجام (٧) تووشبووی نوێ تۆمارکرا، یەکێکیان پیاو تەمەن)٢٩( ساڵ  لە شاری هەولێرە، شەش تووشبووەکەی تر لە شاری سلێمانی دەستنیشانکران کە  یەکیێکیان  پیاو تەمەن (٣٧) ساڵ  دانیشتووی ناحیەی سەنگەسەری دەڤەری ڕاپەڕین، دووەمیان پیاوێکی تەمەن (٤٥) ساڵ دانیشتووی دەڤەری دەربەندیخان، تووشبووەکانی تر دانیشتووی شاری سلێمانین کە یەکیکیان ئافرەت تەمەن (٣٨) ساڵ، ئەوانی تر پیاو تەمەنەکانی (٢٨)، (٦٢)، (٤٨)ساڵن .لە کۆێ هەموویان چوار تووشبوو پێشتر گەشتی دەرەوەی ووڵاتی ئێران و ئەوروپان کردبوو وە سێ تووشبووەکەی تر گەشتی دەرەوەی ووڵاتیان نەکردبوو تەنها دوو لەوان بەرکەوتەی تووشبووی پێشوترن.

3.کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٥٤) تووشبووە،  لەنێویاندا (١) مردن هەیە و (١٣) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆتیمەکانی وەزارەتی ناوەخۆ و تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان وە سوپاس بۆ پابەندبوونی هاوڵاتیان بە مانەوەیان لە ماڵەکانیاندا جارێکی تر تکا دەکەین پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لە کاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

 وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-03-22
زیاتر...
12


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]