سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
تەندروستی

رۆژئاوای کوردستان ئامێرێکی گرنگی لەبارەی کۆرۆناوە بەرهەمهێنا

زێد نیوز:

هاوسەرۆكی دەستەی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری رایگەیاند "بەهاوكاری پەیمانگای تەندروستی "پیاس"ی سویدی ئامێرێكی ئاشكراكردنی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنامان بەرهەمهێناوە، كە تەنیا لەماوەی 30 چركەدا ئەنجامەكەی ئاشكرادەكاتگ.


د.جوان مستەفا، هاوسەرۆكی دەستەی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری بە ئاژانسی هەواڵی هاوارنیوزی وت "ئامێرەكە لەڕێگای وەرگرتنی سامپڵێك لە لیكی كەسی گومانلیكراوەوە، پشکنین بۆ توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجام دەدات". 

وتیشی "ئاشكراكردنی ئەنجامی تووشبون لەماوەی 30 چركە لەهیچ شوێنیكی تری جیهان پێی نەگەیشتوون‌و ئەوان لەو رووەوە پێشەنگن".

بەوتەی هاوسەرۆكی دەستەی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری "ئامێرەكە بەڕێژەی لە 80% بۆ 85% تووشبوون بەڤایرۆسەكە ئاشكرا دەكات، كە ئەو ئەنجامە هیچ تاقیگەیەكی تری جیهان پێینەگەیشتوون". 

جەختیشی کردەوە "ئەو ئامێرەمان قۆرخ نەكردووە و لەگەڵ هیچ دەوڵەتێكیش بازرگانیمان پێوە نەكردووە، بەڵكو لەگەڵ هەموو ئەو وڵاتانە بەكاریدەهێنین، كە بەدەست نەخۆشییەكەوە دەناڵێنن و ئەو داهێنانە دەكەنە دیاری بۆ هەموو مرۆڤایەتی" .



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-03-21
زیاتر...
12


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]