سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

تۆمه‌تباری‌ ڕوداوه‌كه‌ی‌ ئه‌مشه‌وی‌ شاری‌ سلێمانی‌ بەبرینداری ده‌ستگیركرا

زێد نیوز:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات کە تۆمەتبارەکەی روداوەکەی ئەمشەوی شاری سلێمانی کە دایکی و سێ برای خۆی کوشت، بە برینداری دەستگیرکرا.


لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوە کراوە "پاش ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مشه‌و له‌گه‌ڕه‌كێكی‌ شاری‌ سلێمانی‌ كه‌سێك ته‌قه‌ی‌ له‌ئه‌ندامانی‌ خێزانه‌كه‌ی‌ خۆی‌ كردو له‌ئه‌نجامدا دایكی ‌‌و سێ برای‌ كوشت ‌و باوكی‌ برینداركرد، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پۆلیسه‌وه‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌برینداری‌ ده‌ستگیركرا".

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە "پاش ئه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس له‌ڕوداوێكی‌ ته‌قه‌كردن ئاگادار كرانه‌وه‌، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی‌ پۆلیس‌و تیمه‌كانی‌ به‌ڵگه‌ی‌ تاوان گه‌یشتنه‌ شوێنی‌ ڕوداوه‌كه‌و ده‌ركه‌وت كه‌ تۆمه‌تبارێك ته‌قه‌ی‌ له‌ئه‌ندامانی‌ خێزانه‌كه‌ی‌ كردووه‌و له‌ئه‌نجامدا دایكی‌‌و سێ برای‌ خۆی‌ كوشتووه‌و باوكیشی‌ برینداركردووه‌، پاش ئه‌نجامدانی‌ تاوانه‌كه‌ی‌، تۆمه‌تباره‌كه‌ هه‌ڵاتبو".

لە راگەیەندراوەکەدا رونکراوەتەوە "دوای وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو توانیان شوێنی‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ بدۆزنه‌وه‌، پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنیدا ڕوبه‌ڕوی‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس بوه‌وه‌، توانرا به‌برینداری‌ ده‌ستگیر بكرێت".

ئاماژە بەوەش کراوە "له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا ده‌ستیپێكردووه‌."



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-03-21
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]