سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

وەزارەتی تەندروستی داوای درێژکردنەوەی قەدەغەکردنی هاتووچۆ دەکات

زێد نیوز:

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا داوای درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەکردنی هاتووچۆ دەکات.



لەراگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی هەرێمدا هاتووە "لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بەهۆی ڕاگرتنی جموجۆڵ و هاتوچۆ، کاریگەری زۆر باش هەبووە لە ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆڕۆنا". 

وەزارەت لە راگەیەندراوەکەدا سوپاسی هاووڵاتیان دەکات و سوپاسی وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگاکان و ئیدارەکان و دامودەزگا ئەمنیەکان دەکات. 

داواش دەکات قەدەغەکردنی هاتوچۆ دریژبکرێتەوە و داوای بەردەوام بوونی مانەوەی هاوڵاتیان لە ماڵ دەکات.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-03-18
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]