سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

په‌رله‌مانتارێكی به‌غدا نهێنییه‌كان له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی توند له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات

زێد نیوز:

یوسرا ره‌جه‌ب، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند "خۆپاراستن كارێكی زۆر باشه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یكا هۆكاره‌كه‌ی ئه‌مه‌یه‌ :حكومه‌تی چین بریاریداوه‌ هاوكاری مادی بنێرێ بۆ هه‌ر شوێنێك ڤایرۆسه‌كه‌ تیایدا ته‌شه‌نه‌ بكا" .


ده‌شڵێت " له‌ به‌غدا به‌ته‌مان ئه‌و بره‌ پاره‌یه‌ی كه‌ له‌ خه‌زێنه‌ی حكومه‌تی ئیتیحادی عێراقه‌ و ته‌رخانكراو بۆ حاله‌ته‌ نه‌خوازیاره‌كان دابه‌ش بكرێ وئه‌مانیش بلێن ئێمه‌ ئیجرائاتێكی زۆرمان كرده‌ وده‌بێ پشكی زۆرمان به‌ر بكه‌وێ خۆیشی ته‌نها وته‌نها خه‌لكیان له‌ماله‌كانیان قه‌ره‌نتی كردوه‌ واتا ئازایی خه‌ڵكه‌ نه‌ك حكومه‌ت ".

ته‌واوی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

به‌كوردی و به‌كورتی

خۆپاراستن كارێكی زۆر باشه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یكا هۆكاره‌كه‌ی ئه‌مه‌یه‌ :

١: حكومه‌تی چین بریاریداوه‌ هاوكاری مادی بنێرێ بۆ هه‌ر شوێنێك ڤایرۆسه‌كه‌ تیایدا ته‌شه‌نه‌ بكا .

٢:له‌ به‌غدا به‌ته‌مان ئه‌و بره‌ پاره‌یه‌ی كه‌ له‌ خه‌زێنه‌ی حكومه‌تی ئیتیحادی عێراقه‌ و ته‌رخانكراو بۆ حاله‌ته‌ نه‌خوازیاره‌كان دابه‌ش بكرێ وئه‌مانیش بلێن ئێمه‌ ئیجرائاتێكی زۆرمان كرده‌ وده‌بێ پشكی زۆرمان به‌ر بكه‌وێ خۆیشی ته‌نها وته‌نها خه‌لكیان له‌ماله‌كانیان قه‌ره‌نتی كردوه‌ واتا ئازایی خه‌ڵكه‌ نه‌ك حكومه‌ت .

٣:راگرتنی دابه‌ش كردنی مووچه‌ به‌ بیانووی بوونی ڤارۆسه‌كه‌.

٤:جوڵاندنی هه‌ستی خه‌ڵك بۆ دروست كردنی چه‌ند
خه‌سته‌خانه‌یه‌ك كه‌ ئه‌مه‌یش خزمه‌تێكی مافیاكانی ده‌سه‌لاته‌ .

٥: حكومه‌تی هه‌رێم باش ده‌زانێ كه‌وا كه‌رتی ته‌ندروستی هه‌رێم چه‌ند لاوازه‌ ئه‌گه‌ر بێت وئه‌و ڤایرۆسه‌ ته‌شه‌نه‌ بكا ته‌نانه‌ت خودی خۆیشیان لێ ی ده‌ربارز نابن .

پێشتریش وتوومه‌ :
شینی حه‌سه‌ن وحوسێنیان نیه‌ شینی هه‌ریسه‌كه‌یانه‌ .

یسری رجب كمر
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌ عێراق


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-03-16
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]