سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ هاووڵاتیان دڵنیا ده‌كاته‌وه‌ "هیچ گرفتێك لە پێداویستی رۆژانە دروست نابێت"

زێد نیوز:

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و دڵنیایی ئه‌وه‌یدا به‌ هاووڵاتیان كه"هیچ گرفت لە پێداویستی رۆژانە دروست نابێت و بەپێی خواستی بازاڕ پێداویستیەكان بەردەوام هاوردە دەكرێت".


به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ "لیژنەی باڵا بڕیاریدا هەموو ئەو بازرگانانەی پێداویستیەكانی ناو عەلوەكان و كەلو پەلی خۆراكی (پێداویستی رۆژانەی خەڵك) بۆ ناو بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان هاوردە دەكەن، لەچوار چێوەی یاسا و رێنمایەكان كارەكانی خۆیان رادەپەڕێنن بە رەچاوكردنی رێنمایەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆڕۆنا".
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ رونیده‌كاته‌وه‌ "چاودێری نرخ لە بازاڕەكان دەكەین بۆ ئەوەی هیچ بارگرانیەك لەسەر شانی هاوڵاتیان دروست نەبێت، دڵنیایش بە هاوڵاتیانمان دەدەین كەپێداویستی رۆژانە لە سەوزەو میوە و خۆراك وەك پێشتر هاوردە دەكرێت و پێویست بە دروستكردنی قەڵەباڵغی و دڵەڕاوكێ ناكات". 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-03-14
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]