سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

شاسوار عه‌بدولواحید ره‌خنه‌ له‌ سیستمی سیاسیی و سیستمی خوێندنی باڵای هەرێم ده‌گرێت

زێد نیوز:

شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌باره‌ی نه‌بوونی تویژینه‌وه‌ی زانستی له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌، ره‌خنه‌ له‌ سیستمی سیاسی و سیستمی خوێندنی باڵای هه‌رێم ده‌گرێت و ئه‌و سیستمه‌ به‌ بێمانا و فاشیل ناوده‌بات و جه‌ختده‌كاته‌وه‌ " زانکۆ و پرۆسەی خوێندنی بە حیزبیی کردوە".


یەک پرسیار ئەزیەت نەبێت؟؟!! ئەگەر کەسێک وەڵامم بداتەوە سوپاسی دەکەم!

لە هەرێمیکی چوار شاریدا، ٢٨ زانکۆمان هەیە، سەروو ١٥ هەزار کەس هەڵگری بڕوانامەی ماستەر و دکتۆران، سەروو ١٠ هەزار مامۆستای زانکۆمان هەیە، نزیکەی دوو هەزار پرۆفیسۆر و پرۆفیسۆری یاریدەدەرمان هەیە.

بەڵام یەک پرسیار ئەزیەت نەبێت؟؟!!

ماوەی ٣ مانگ زیاترە نەخۆشی کۆرۆنا بوونی هەیە، (تەبعەن باسی دۆزینەوەی چارەسەری نەخۆشیەکە ناکەین و خۆمان و زانکۆکانمان و حکومەت و وڵاتەکەمان ئیحراج ناکەین و داوای شتێکی گەورە ناکەین).

کەسێک پێم بڵێ ئایا چەند توێژینەوەی زانستی لەم ٢٨ زانکۆیەدا و لە لایەن ئەم ١٠ هەزار مامۆستا بەرێز و پرۆفیسۆرانەوە تایبەت بەم بابەتە ئەنجام دراوە؟

ئەگەر شتێک بە ناوی حکومەت و دەسەڵات و زانکۆ و سەرۆکایەتی زانکۆ و سەرۆک زانکۆوە بوونی هەبێت، ئەوە حەق وایە لە خۆیان بپرسن ئیشیان چییە؟ ئەوانە هەبن چییە و نەبن چییە؟

زانکۆیەک نەتوانێت فێرکارێکی باش دەربچێنێت و بیخاتە ناو دامەزراوەکانی وڵات، نەتوانێت کاریگەریی لەسەر ئابووریی و بازاڕ هەبێت، نەتوانێت کاریگەریی لەسەر سیاسەت و حکومڕانیی و ئیدارەی هەرێمێکی بچووکی چوار شاری هەبێت، نەتوانێت یەک توێژینەوە بکات لە کاتێکی وا هەستیاردا، ئەوە هەبن چییە و نەبن چییە؟

ئەم رەخنەیەی من زیاتر لەسەر سیستمی سیاسیی و سیستمی خوێندنی باڵای ئەم هەرێمەیە، نەک لەسەر خودی مامۆستاکان، چونکە ئەوەی تاوانبارە ئەو سیستمە بێمانا و فاشیلەیە کە زانکۆ و پرۆسەی خوێندنی بە حیزبیی کردوە،لە لایەکی تریشەوە نە سەرچاوەی دارایی و نە پێداویستی توێژینەوە و فەند بونی نییە بۆ مامۆستایان و توێژەران.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-03-14
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]