سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

شاسوار عه‌بدولواحید سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه‌ ده‌كات كه‌ كرایه‌ سه‌ر سه‌ربازگه‌ی تاجی

زێد نیوز:

سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كرد كه‌ كرایه‌ سه‌ر سه‌ربازگه‌ی تاجی له‌ به‌غدا و بووه‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی دوو سه‌ربازی ئه‌مریكی و سه‌ربازێكی به‌ریتانی.


شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تویته‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ "ئیدانەی ئەو هێرشەی سەر سەربازگەی تاجی دەکەین کە تێیدا بوە هۆی گیان لەدەستدانی ٢ سەربازی ئەمریکی و بەریتانییەک". 

ده‌شڵێت "ئەو کردەوە تیرۆریستییانە وا لە خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات کە زیاتر سوپازگوزاری ئەو هێزە بیانییانە بن کە ساڵانێکی زۆرە عێراق  و هەرێمی کوردستان دەپارێزن و پێکەوە هەمومان ڕوبەروی تیرۆر دەبینەوە". 

شه‌وی رابردوو چه‌ند موشه‌كێكی كاتیۆشا ئاڕاسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی تاجی له‌شاری به‌غدا كرا و به‌هۆیه‌وه‌ دوو سه‌ربازی ئه‌مریكی و سه‌ربازێكی به‌ریتانی گیانیان له‌ده‌ستدا. 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-03-12
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]