سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

كه‌شناسی هه‌رێم: پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌

زێد نیوز:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی شاره‌كانی كوردستان، بڵاوكرده‌وه‌.


به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ پله‌كانی گه‌رما له‌ شاره‌كانی كوردستان به‌رزده‌بنه‌وه‌ و له‌ شاری كه‌ركوك به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی تۆمارده‌كات كه‌ ده‌گاته‌ 29 پله‌ی سه‌دی. 

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ "ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و لە هەولێر به‌رزترین پله‌ 25، سلێمانی 23، دهۆك 24، كه‌ركوك 29 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت". 

سه‌باره‌ت به‌ پله‌كانی گه‌رمای سبه‌ینێش له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا رونكراوه‌ته‌وه‌ "ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بن له‌ پله‌كانی ئه‌مڕۆوه‌".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-03-11
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]