سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جیهان

پۆمپیۆ له‌ رێگه‌ی تویتێكه‌وه‌ داوای ئازادكردنی به‌ندكراوه‌ ئه‌مریكییه‌كانی ئێران ده‌كات

زێد نیوز:

به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاته‌، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ رێگه‌ی هه‌ژماره‌كه‌ی خۆیه‌وه‌ له‌تویته‌ر داوای له‌ به‌رپرسانی ئێران كرد ئه‌و هاووڵاتییه‌ ئه‌مریكییانه‌ ئازاد بكات كه‌ له‌ زیندانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستبه‌سه‌رن.


له‌میانه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی تویتێكدا له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تویته‌ر، مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داوا لە ئێران دەکات دەستبەجی و بەپاڵنەری مرۆیی سەرجەم ئەمریکییەکان کە بەهەڵە لە ئێران دەستگیر کراون و زیندانین ئازاد بکات، ئەوەش بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەنێو زیندانیەکاندا".

له‌به‌شێكی تری تویته‌كه‌یدا رونیكرده‌وه‌ "زیندانیکردن و مانەوەی ئەو ئەمریکییانە لەدۆخێکی لەو شێوەیەدا بەپێچەوانەی بنەماکانی مافی مرۆڤ و پاراستنی شکۆی مرۆڤه‌". 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-03-11
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]