سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جیهان

توركیا تۆماركردنی یه‌كه‌م توشبوو به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاته‌ راگه‌یاند

زێد نیوز:

وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا تۆماركردنی یه‌كه‌م توشبووی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد توشبووه‌كه‌ هاووڵاتییه‌كی توركییه‌ و تازه‌ له‌ گه‌شتێكی ئه‌وروپا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.


فه‌خره‌دین قۆجه‌، وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا له‌ په‌یامێكی ته‌له‌فزیۆنیدا "پشكنینه‌كانی هاووڵاتییه‌كی توركیا كه‌ گومانی ئه‌وه‌ی لێده‌كرا هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بێت گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌ توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌". 

وتیشی "ئه‌و هاووڵاتییه‌ پێده‌چێت له‌رێگه‌ی گه‌شته‌كه‌ی بۆ وڵاته‌ ئه‌وروپییه‌كان توشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوبێت". 

وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا ناوی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی نه‌هێنا كه‌ توشبووه‌كه‌ی لێیه‌ بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر. 

به‌وته‌ی قۆجه‌ توشبووه‌كه‌ بارودۆخی ته‌ندروستی تاڕاده‌یه‌ك باشه‌ و سه‌رجه‌می خانه‌واده‌كه‌ی خراونه‌ته‌ كه‌ره‌نتینه‌وه‌. 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-03-11
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]