سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جیهان

به‌رپرسێكی چینی:به‌مزووانه‌ كه‌ره‌نتینی سه‌ر هه‌رێمی هوبای هه‌ڵده‌گرین

زێد نیوز:

به‌رپرسێكی باڵای وڵاتی چین ئاماژه‌ی به‌ لابردنی كه‌ره‌نتینه‌ی هه‌رێمی هوبای وڵاته‌كه‌یدا به‌مزووانه‌ كه‌ چه‌ند مانگێكه‌ له‌سه‌ر ئه‌م هه‌رێمه‌ دانراوه‌ كه‌ سه‌رچاوه‌ی ده‌ركه‌وتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو.


دینگ شیانگ یانگ، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاتی چین له‌ لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد "له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا كه‌ره‌نتینه‌ی سه‌ر هه‌رێمی هوبای لاده‌به‌ین". 

رونیشیكرده‌وه‌ "ژماره‌ی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی هوبای و شاری ووهان كه‌ سه‌رچاوه‌ی ده‌ركه‌وتنی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون هێشتا هه‌ر به‌شێكی زۆری توشبوانی وڵاتی چین پێكده‌هێنن". 

له‌كۆتایی مانگی كانوونی دووه‌می رابردوودا له‌پێناو به‌رگرتن به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا نزیكه‌ی 56 ملیۆن هاووڵاتی هه‌رێمی هوبای خرانه‌ ژێر سیستمی كه‌ره‌نتینه‌ و له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا ژماره‌ی توشبوان به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ له‌و هه‌رێمه‌ دابه‌زین و ئه‌مڕۆ (هه‌ینی) هیچ حاڵه‌تێكی نوێی توشبوون به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ له‌و هه‌رێمه‌ تۆمار نه‌كراوه‌. 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-03-06
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]