سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جۆراوجۆر

چیرۆكی دووانه‌یه‌كی به‌یه‌كه‌وه‌ نوساو.. بێ یه‌كتر هه‌ڵناكه‌ن و نایانه‌وێت له‌یه‌كتری جیابكرێنه‌وه‌

زێد نیوز:

ئه‌م دووانه‌ دوانه‌یه‌كی به‌یه‌كا نوساوی جیاوازن به‌ناوه‌كانی نێڵی و نیڤا، كه‌ مناڵ بون و تازه‌ له‌دایكبوون هه‌مو كه‌س له‌و بڕوایه‌دابوو هه‌ر زوو ده‌مرن و گه‌وره‌ نابن.


به‌ڵام ئێستا ته‌مه‌نیان گه‌یشتووه‌ته‌ 18 ساڵ
 
ئه‌م دووانه‌ به‌سه‌ر و لاشه‌وه‌ پێكه‌وه‌ نووساون 

له‌م جیهانه‌دا نزیكه‌ی 6 كه‌سی دوانه‌ی له‌و جۆره‌ هه‌یه‌ 

هه‌ركه‌سه‌یان جوڵه‌ و ره‌فتار و مێشكیان جیاوازه‌، چونكه‌ لاشه‌یان جیاوازه‌ به‌ڵام به‌هۆی سه‌ریانه‌وه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ نوساون 

ناشتوانن هزری یه‌كتری بخوێننه‌وه‌ و بیریش له‌وه‌ ناكه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌وی تریان خه‌ریكی چییه‌ و چی له‌ مێشكیایه‌تی  
واته‌ هه‌ر كه‌س بۆ خۆی سه‌رقاڵی كاری خۆیه‌تی له‌ڕوی قسه‌ و ڕۆشتن و ته‌نانه‌ت له‌ به‌كارهێنانی فڵچه‌ی ده‌مودانیشدا جیاوازن و به‌سه‌ره‌ ده‌مودانیان ده‌شۆن 


خوشكه‌ گه‌وره‌كه‌یان ده‌ڵێ : 
 به‌ڕاستی ئه‌م شته‌ زۆر قورس و ناخۆشه‌ و به‌هۆی ئه‌مانه‌وه‌ خه‌ڵكی سه‌ردانمان ناكه‌ن و دوره‌په‌رێز ده‌وه‌ستن لێمان، جیاكردنه‌وه‌یان قورس و زه‌حمه‌ته‌ 

هه‌ربۆیه‌ خوشكه‌كه‌م له‌ (نۆسه‌رلانده‌وه‌) هات تا یارمه‌تیمان بدات 

به‌جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌م دوانه‌ش به‌ سه‌لامه‌تی ئاواتی هه‌مومانه‌ و هیوای ژیانێكی خۆشیان بۆ ده‌خوازین،چونكه‌ شاده‌مارێك هه‌یه‌ به‌ستونی به‌یه‌كه‌وه‌.

 له‌كاتی جیابونه‌وه‌دا پێویسته‌ ئه‌و ده‌ماره‌ ببڕێ و ئه‌و كات له‌وانه‌یه‌ بمرن. 
بۆیه‌ حه‌زمان له‌م كاره‌ نییه‌ و نامانه‌وێ. 
ئه‌م دووانه‌ ئێستا به‌دوای كۆنترۆڵی تیڤی ده‌گه‌ڕێن ده‌بێ یه‌كێكیان ئه‌وی تریان په‌لكێش بكات بۆ ئه‌وه‌ی بیدۆزێته‌وه‌ 

له‌ دیدارێكی تایبه‌تدا ده‌ڵێت :به‌دوای گه‌ڕانی شته‌كان و دۆزینه‌وه‌یان ناچارین دوای یه‌كتری بكه‌وین و به‌قسه‌ی یه‌كتری بكه‌ین 

له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه‌ چۆن چۆنی پێكه‌وه‌ سه‌یری ته‌له‌فزیۆن ده‌كه‌ن ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ كێشه‌ نییه‌ با كۆنترۆڵه‌كه‌ بدۆزینه‌وه‌" 

له‌چونه‌ ده‌ره‌وه‌شدا پێویسته‌ وریا بین تا خۆمان به‌كه‌سا نه‌كێشین و كه‌س بێزار نه‌كه‌ین چونكه‌ كاتی ئه‌وه‌مان نییه‌ و نازانین تا سبه‌ی ده‌ژین یان نا. 

ئه‌و خوشكه‌ گه‌وره‌یه‌ی كه‌ ناوی رۆزینایه‌ له‌ دریژه‌ی قسه‌كانی ده‌ڵێت :له‌ڕاستیدا ئێمه‌ نامانه‌وێ بیانبه‌ینه‌ ده‌رێ له‌به‌ر قسه‌ی خه‌ڵكی. ئه‌م خه‌ڵكانه‌ باش نیین مامه‌ڵه‌ و قسه‌یان ناخۆشه‌، به‌ڵام ئه‌مانه‌ گه‌نجن و تازه‌ پێده‌گه‌ن. 

خه‌ڵكی وا هه‌یه‌ تانه‌یان تێده‌گرن و گاڵته‌یان پێده‌كه‌ن. 

ئه‌م خوشكه‌ گه‌وره‌یان زۆر خۆش ده‌وێ و یارمه‌تیان ده‌دات و به‌رگرییان لێده‌كات 

ئه‌مانه‌ كه‌ناڵی یوتیوبی خۆیان هه‌یه‌ و سه‌رقاڵ ده‌بن پێوه‌ی و لێره‌وه‌ چات له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ده‌كه‌ن و هاوڕێیه‌تی دروست ده‌كه‌ن تا خه‌ڵكی له‌نزیكه‌وه‌ بیانناسن، چونكه‌ به‌قسه‌ی خۆیان ئه‌مانه‌ كه‌مئه‌ندام نیین ئه‌توانن وێنه‌ و ڤیدیۆكانیان ببینن كه‌ چۆن كاری خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن. 
ئه‌م دووانه‌ هه‌ر یه‌كه‌یان خاوه‌ن كه‌سایه‌تی خۆیانن و دوو كچی جیاوازن 

ئه‌مانه‌ حه‌ز ناكه‌ن له‌یه‌كتری جیابكرێنه‌وه‌ هه‌تا ئاوا له‌شساغ و ته‌ندروست بن ژیانیان پێكه‌وه‌ ئاساییه‌ و ئه‌وه‌ش گرنگترین شته‌ له‌لایان. 




ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-02-28
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]