سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جۆراوجۆر

وتەی دینزڵ واشنتۆن لە ئاهەنگی دەرچووانی خوێندکارانی زانکۆی دیلارد

زێد نیوز:

یەکەم: خوای گەورە بخەرە پێش هەمو شتێکەوە، پێش هەمو شتێک کە دەتەوێ بیکەی .


هەموو شتێک کە وا هەستدەکەی لەمندا بەدی دەکەیت و بەوەی من هەمو شتێکم بەدەستهێناوە، هەموویم لە لوتفی خوداوە بەدەستهێناوە 

تێبگە کە ئەمانە هەموو خەڵاتی خودان

40 ساڵ لەمەوبەر لە 27ی مارتی ساڵی 1975 هەروەک ئەم مانگی مارتە لە زانکۆ دەرکرام، تێکڕای گشتی نمرەکانم (1,7) بوو کە هیوادارم هیچ کەس لەئێوە توشی نەبێ

لەدوکانی ساڵۆنەکەی دایکم دانیشتبوم، سەیری ئاوێنەکەم دەکرد. ژنێک لەتەنیشتمەوە دانیشتبوو هەمیشە سەیری دەکردم، من نەمدەناسی

وتی: یەکێ قەڵەمم بداتێ من ئایندە دەخوێنمەوە، ئەمە لە 27ی مارتی ساڵی 1975. 

پێی وتم: تۆ گەشتێ بە جیهاندا دەکەیت و قسە بۆ ملیۆنێک خەڵک دەکەیت. 
پێمووت : من لە کۆلێج شکستم هێناوە و ئێستا بیردەکەمەوە پەیوەندی بکەم بە سوپاوە. نازانم چی بکەم. 

کەچی ئەو پێی دەوتم: تۆ گەشتێ بە جیهاندا دەکەیت و قسە بۆ ملیۆنێک کەس دەکەیت. بەڵام ئەمە گرنگترین شت نییە. 

بەڵکو گرنگترین شت ئەوەیە کە ئەو ژنە فێری کردم، ئەو شتەی کە پێی وتم من پارێزراوم، ئاراستەکراوم. 

راستگۆبوم، خودام کردە ڕابەری خۆم و پاراستمی، من لەگەڵ ئەو نەبووم بەڵام ئەو هەمیشە لەگەڵمدا بووە

بۆیە هەمیشە لەگەڵ خودابە لەهەر کارێک کە دەیکەیت، گەر بیر لە شتێک دەکەیتەوە کە من کردومە، کەواتە تۆش بیکە، ئەوەی من کردوومە پشت بەخودا بەستنە. 

دووەم (شکستی گەورە): 
ئەمڕۆ سەرەتای دەستپێکردنی ژیانتە، لەوانەشە زۆر بترسی، تۆ لەژیاندا یەک جار دەژیت، کەواتە ئەو شتەی کە لەگەڵتدا دەگونجێ و هەوڵی بۆ دەدەیت ئەنجامی بدە، چانسەکانی ژیان لەدەست مەدە، عاقڵانە مامەڵەی لەگەڵ بکە. مەترسە لە شکست، مەترسە لە ڕادەی زیرەکی خۆت، پێویستە بە قەڵەمێک پێنج هێڵ بکێشی بێ ئەوەی بەسەریدا بچیتەوە، مەترسە لەوەی دەچیتە دەرەوەی بازنەکە، لەشکست مەترسە، بەڵام لەبیرت بێ خەون بەبێ ئامانج تەنها خەونێکە و بێ هیوا مەبە. کەواتە بونی خەون هێنانەدی ئامانجەکانە

ئامانج بۆ ژیانی ساڵانە، مانگانە، ڕۆژانە، من هەوڵدەدەم ڕۆژانە ئامانجی خۆم هەبێ. ئەگەر ئامانجەکەشت سادە بوو، گرنگ ئەوەیە ئامانجت هەبێت لە ژیاندا. 

دەبێت بزانی بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجانە ڕێز و خۆڕاگری و ئارامیت هەبێ.. بۆ ئەوەی ئەو ئامانجانە بێنیتەدی پێویستە یاسا و رێسای ژیانت هەبێ. بەڵام پێویستە ڕۆژانە پەیڕەوی بکەیت و کاری تێدا بکەیت، دەبێ ڕۆژانە پلانت هەبێ. ڕۆژانە گوێت لەو قسەیە بێت کە دەڵێ : ئێمە پلانمان نییە بۆ شکست بەڵکو ئێمە شکستمان پێیە بۆ پلان.
 بەردەوامبون لە کار و کاری زۆر ئەمە خەڵکی بەرەو سەرکەوتن دەبات، بەرەو ئەو ژیانەی کە لە گەشەسەندندایە
لەبیرت بێ تەنها لەبەرئەوەی کاری زۆر دەکەیت، ئەمە مانای ئەوە نییە تۆ زۆرت دەستدەکەوێ.  ڕاڕا مەبە، مەترسە بجوڵێ بەرەو گەشەکردن 
دایکم پێی وتم هەوڵبدە، بەردەوامبە لەسەر ئامانجەکانت برەو بە تواناکانت بدە 

سێیەم: تۆ هەرگیز بەشی دوای خۆت نابینی، بۆیە سەیری دواوە مەکە، من گوێ نادەمێ چەندێ پارەم دەستدەکەوێ، چونکە لەگەڵ خۆتا نایبەیت. 

ئەوەی کە هەتە بەهرەیەکی جیاوازە لەوانەیە ببیتە پزیشک یان پارێزەر یان زانایەک، پەرستارێک، مامۆستایەک ..
 
هەستی باش، شتی باشی بەدواوەیە، هیچ شتێک ناگات بە یارمەتیدانی خەڵکی، نە ئاڵتون نە خانوی گەورە نە ئۆتۆمبێل، بەڵام ئەمە خۆشبەختییە، خۆشبەختی لە یارمەتیدانی خەڵکی تر، ئەوەیە سەرکەوتن، لە کۆتایدا نزای خێری بۆ دەکەم و بۆی دەپاڕێمەوە، کە شەو داهات نەعلەکانت بخەرە ژێر جێگەکەت، بەڵام کە بەیانی هەڵسای لە خەو بکەوە سەر ئەژنۆ تا بیگەیتێ. دواتر سوپاسی خوا بکە 
سوپاس بۆ سۆز و بەزەیی، بۆ تێگەیشتن، بۆ ژیری، سوپاس بۆ دایک و باوکمان سوپاس بۆ چاکیتان، سوپاس بۆ ئاشتی بۆ سنگفراوانی و ملکەچی.. سوپاس بۆ ئامادەبونتان، کە بوە هۆی ئەوەی کە من بێمە ئێرە. سوپاس بۆ حەز و ئارەزوی دڵتان، بۆ هەمو شتێکی باش. 

حەزی تەواوی ناو دڵەکان بەکردنی ئەو شتانەی کە دەتەوێ بیکەی بۆ یارمەتیدانی خەڵکی و گەشەسەندن، ئەوانە هەمووی خەڵاتی خودان بۆ تۆ 
حەزکردن لە شتی باش هەوڵدانی دەوێ، کاری زۆری دەوێ تا چنگت دەکەوێ، هەر کە چنگت کەوت بیگەیەنە دەست خەڵکانی تر، هەموو کەسێ فێرکە لەسەر ئەو ڕێبازە بڕوات. تاکە هەوڵت بۆ ئەوە نەبێ کە تەنها بژیت 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-02-28
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]