سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جۆراوجۆر

ترسناکترین ڕێگاکان بۆ چونە قوتابخانە.. پلەی گەرما تیایدا لەژێر 40 پلەی سەدییە

زێد نیوز:

سیبریا، ناوچەیەکی گەورە و بەربڵاوە، پلەی گەرمی تیایدا لە بەستەڵەکی سەرو دەچێ، لە خۆرهەڵاتەوە دورترە لە یابان، 5 هەزار کیلۆمەتر سەروی (ڤلادیڤستۆک) لەسەر سنوری (یاکوتیا)یە و ساردترین کۆماری روسیایە.

 
(یاکوستک) پایتەختی کۆماری (یاکوتیا)یە، 5100 کیلۆمەتر لە مۆسکۆوە دورە و دەکەوێتە خۆرهەڵاتی شاری مۆسکۆ. 

لەناوەڕاستیاندا ناوچەی (ئۆمیاکۆن) بەدی دەکرێت، نزیکەی 500 جێنشین لەو ناوچەیەدا دەژین کە بە ساردترین ناوچەی سەر زەوی لەقەڵەم دەدرێت. 

یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ساردی و بەستویی ئەم ناوچەیە ئەوەیە دەکەوێتە نزیک ئۆقیانوسی ئەتڵەنتیک و هەروەها ئەو شێیەی کە ئۆقیانوسی ئەتڵەنتیک لەبەشی سەرو دابینی دەکات 

بەرزی و سەختی شاخەکان جارێکی دی سیبریا لە هەوای گەرمی ڕۆژئاوا و سەرو دەپارێزێ و بێبەشی دەکات لە گەرمی، لە کاتێکدا ئاڕاستەکانی بەرامبەری دەرگایەکی واڵایە لەبەردەم بەستەڵەکی سەرودا. 
  بۆیە بەم شێوەیە ساردی و سەختی زستانی وای لە دیمەنە سروشتیەکانی کردووە کە هیچ لەمپەرێک لە بەردەمیدا نەتوانێ خۆی ڕاگرێ
تێکڕای گشتی پلەی گەرمی ئەم ناوچەیە لە ژێر 40 پلەی سەدییەوەیە
 

مناڵانی ناوچەی (ئۆمیاکۆن) لە سیبریا بۆ چونیان بۆ قوتابخانە سەختترین رێگە دەبڕن

ئەلجۆشا کە تەمەنی 8 ساڵە یەکێکە لەو مناڵانەی کە لەژێر کڕێوە و سەرما و بەفری زۆردا بەرەو قوتابخانە مل دەنێ، لەکاتێکدا پلەی گەرمی لەژێر 51 پلەی  سەدییەوەیە 

ئەمە لەکاتێکدا نە ئاویان هەیە نە حەمام و نە ماڵی زۆر گەرم، هاوکات بۆ گەرمکردنی ماڵ و لێنانی چایەک پێویستە بچێتە دەرەوە و بگەڕێ تا کۆتەڵە دارێ بدۆزێتەوە. 

ئەمە حاڵی هەمو کەسێکی ناوچەی (ئۆمیاکۆن)ە، ئەمە و بەهۆی ساردی شوێنەکەوە زۆربەی دیواری ماڵەکەیان تەقیوە و ترسی داڕمانی هەیە، 

لەم ناوچەیەدا وەرزی هاوینان کورتە و کەمێ گەرمایان دەبێت. 

لەبەردەم ئەم خانووە دارینەدا بەفر و سەهۆڵە بەستووەکان هەڵگیراون و ماونەتەوە. 
جوتیارەکەی دراوسێیان لەبەر مناڵەکان روبارە بەستووەکەی بۆ شەق کردوون

دابەزینی پلەکانی گەرما دەگاتە 65 پلەی سەدی

لەبەرئەوەی بۆرییەکان بەستویەتی بەلوعەکان ئاوی پیادا نایەت، دایکی ئەلجۆشا ناچار دەبێ بەفر یان سەهۆڵی بەستو بخاتە سەر ئاگر تا بتوانێ چایەک لێ بنێت بۆ کوڕەکەی 

وەک هەمو ڕۆژەکانی تر (ئەلجۆشا) پێویستە خۆی ئامادە بکات و بەرەو قوتابخانە بکەوێتەڕێ

(ساشا) بەرگێکی میللی دەپۆشێ، جاری وا هەیە سێ دەستکێش و دوو بلوز و دوو پاڵتۆ لەبەردەکات 

(ئیرینا)ی دایک هەوڵ دەدات ژوری ماڵەکەی گەرم بکات بۆ (20) پلەی سەدی بەڵام کاتێ (ئەلجۆشا) دەرگای ماڵ واڵا دەکات سەرمایەک بە رێژەی 70 پلەی سەدی بەرەو رووی دێت، کە ئەمە ژیانی رۆژانەی ئەم خەڵکەیە کە لەم ناوچەیە دەیبەنەسەر و هەر کە مناڵەکانی هەردوو دەرگای ماڵەوە دەکەنەوە بایەکی سەهۆڵینی سارد بەرەو ڕوویان دێت و سەروچاویان دەتەزێنێت. 

ئەم مناڵانە پێچەوانەی مناڵانی جیهانی تر، لەساتی چونە قوتابخانە زۆر بەکەمی سەرقاڵی گەمە و یاری کردن دەبن، بەکۆمەڵ و بەخێرایی ملی رێگە دەگرنەبەر تا دەگەنە قوتابخانە و دەبێ دوو کیلۆمەتر بەپێ بڕۆن و کە دەگەنە قوتابخانە چاکەت و پانتۆڵەکانیان دادەکەنن

بۆ زۆربەی ئەو خەڵکەی لەو ناوچەیە دەژین ژیان زۆر سەختە و زۆر جار مناڵەکان بە پاس دەڕۆن بەڵام لەکاتی هاتنەوەیان پێویستە ماوەیەکی زۆر بەپێ بڕۆن بەناو دارستاندا تا دەگەنە ماڵەوە، لە ماڵیشەوە سەرقاڵی ئامادەکردنی بابەتەکانی قوتابخانەن 

هەرچۆنێک بێت ئەم مناڵانە ئازان چونکە بەرەو رێگای قوتابخانە سەختترین و ترسناکترین رێگە دەگرنە بەر. 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-02-28
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]