سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
ڕاپۆرت

17ی شوبات وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داخوازی خه‌ڵك به‌ فیشه‌ك

زێد نیوز:

9 ساڵ به‌سه‌ر خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی 17ی شوبات تێده‌په‌ڕێت كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتی و یه‌كێتییه‌وه‌ به‌ فیشه‌ك وه‌ڵامی داخوازییه‌ ڕه‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزاری و چاكسازی درایه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ند هاووڵاتییه‌ك شه‌هید و برینداربوون و هێشتا تاوانباران به‌سزای خۆیان نه‌گه‌یشتون و نه‌دراونه‌ته‌ دادگا.


خۆپیشاندانه‌كه‌ به‌ هێمنی و به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ خه‌ڵك له‌به‌رده‌م به‌رده‌ركی سه‌را‌ ده‌ستی پێكرد 

رێڕه‌وی خۆپیشاندانه‌كه‌ به‌ره‌و شه‌قامی سالم چوو، له كاتی تێپه‌ڕینی خۆپیشانده‌ران به‌به‌رده‌م لقی 4 ی پارتی دیموكراتی كوردستان گرژی و پشێوی له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و پاسه‌وانانی ئه‌و باره‌گایه‌ی پارتی رویدا و له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌كردنی پاسه‌وانانی باره‌گاكه‌ی پارتی گه‌نجێك به‌ ناوی (ڕێژوان عەلی ) كوژراو نزیكه‌ی 50 كه‌سێكیش بریندار بوون

بۆ ڕۆژانی دواتر خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وام بوون و گرژی و ئاڵۆزی زۆری تێكه‌وت و بۆ كۆنترۆڵكردنی بارودۆخی شار حكومه‌ت هێزی چه‌كداری بڵاوه‌ پێكرد به‌ ناو شاردا، به‌ڵام خۆپیشاندانه‌كان درێژه‌یان كێشا و له‌ شه‌قامی سالمی ناو جه‌رگه‌ی شار به‌رده‌وام بوو، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ بڵاوه پێكردنی خۆپیشاندەران ته‌قه‌یان به‌سه‌ردا كردن و له‌ ئه‌نجامدا له‌ گه‌ڕەكی چوارباخ گەنجێك به‌ ناوی سوركێو زاهید كوژراو هه‌ر هه‌مان ڕۆژ بریندارێكی خۆپیشاندانه‌كانی ڕۆژی پێشتر گیانی سپارد

هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا هێزێكی چه‌كدار هه‌ڵیان كوتایه‌ سه‌ر كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی كه‌ تەنها 3 ڕۆژ بوو ده‌ستی به‌ په‌خش كردبو و‌ كه‌ناڵه‌كه‌یان سووتاند

هاوكات له‌ گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی، خۆپیشاندان له‌ هه‌ندێ شارو شارۆچكه‌ی تری كوردستان ده‌ستی پێكرد وه‌ك رانیه‌ و كۆیه‌ و كفری و دەربەندیخان.

ڕۆژانی دواتر خۆپیشاندان هه‌ندێ له‌ شاره‌ گه‌وره‌كانی تری گرته‌وه‌ وه‌ك كه‌لار و هه‌ڵه‌بجه.

ڕۆژی 23 ی مانگ خۆپیشاندانه‌كان له‌ به‌رده‌ركی سه‌راوه‌ ده‌ستیان  پێكرده‌وه‌و ئیتر له‌و ڕۆژه‌وه‌ خۆپیشاندان به‌رده‌وام بوو له‌ سه‌را

ڕۆژانه‌ خه‌ڵك گردده‌بوونەوه‌ بۆ ماوه‌ی 63 ڕۆژ تا له‌ 19 ی نیسان هێزێكی ئه‌منی زۆر به‌ بەكارهێنانی هێز بڵاوەی بە خۆپیشانده‌ران کرد و له‌ناو شار جێگیركران تا ڕێگری بكه‌ن له‌ دووباره‌ ئه‌نجامدانه‌وه‌ی خۆپیشاندان

دوای تێپه‌ڕبونی 9 ساڵ به‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی 17ی شوبات جگه‌ له‌وه‌ی تاوانبارانی شه‌هیدكردن و برینداركردنی هاووڵاتیانی كوردستان به‌سزای خۆیان نه‌گه‌یشتون و راده‌ستی دادگا نه‌كراوون دۆخی ژیان و داواكارییه‌كانی خه‌ڵك بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزاری و چاكسازی وه‌ك خۆیه‌تی و خراپتریش بووه‌



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-02-28
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]