سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جۆراوجۆر

(لە ژیاندا چۆن سەرکەوتو دەبیت؟).. ئامۆژگارییەکانی جاک ما بۆ گەنجان

زێد نیوز:

ئامۆژگارییەکانم بۆ گەنجانی تەمەن 25 ساڵ ئەوەیە هەڵەت کرد گوێی مەدەرێ، کەوتی جارێکی تر هەڵسەرەوە و خۆشی ببینە لە ژیانت


لە تەمەنی 14 بۆ 15 ساڵیدا بیربکەرەوە کە چۆن مێشکت بەکاربهێنیت و چاو بخەرە سەر ئەو شتانەی سودیان لێ دەبینی

لە تەمەنی 15 و16 ساڵیدا کار لەسەر گەنجێتی بکە، چونکە گەنجێتی پڕە لە بەهرە و هونەر، هەڵەکردن لە ژیاندا کارێکی ئاساییە، وانەیەکی نوێت فێر دەکات 

داهاتوو ململانێ نییە لەسەر زانین و زانست بەڵکو ململانێ کێبڕکێیە لەسەر داهێنان و بنیاتنان، لەسەر تێڕامان و فێربوون و سەربەخۆیی ئایدیا، چونکە گەر وەکو ئامێر بیر بکەیتەوە، سبەی دەبیتە ئامێر و ئامێریش دەبێتە جێگرەوەی خەڵک و وەک خەڵکی لێ دێت. 

لەچەند ساڵی تردا تەکنەلۆژیا گۆڕانێکی گەورە بەرپا دەکات. دەبێ چاو بخەیتە سەر هەموو شتەکان و بەوردی تێیان بڕوانی نەک تەنها لە ئامێرەکان بەڵکو لە خۆشەویستی و ئەڤین و بەچاوی سۆز و رێزەوە سەیریان بکەی تا سەرکەوتن بەدەست بهێنیت. 
دەساڵ لەمەوبەر بەهای ئەنتەرنێت لە لوتکەدا بوو بەڵام ئێستا نا چونکە هەموو کەسێک بەکاری دەهێنێت. 
سەیرم لێدێ کە دەبینم لەقوتابخانەی سەرەتایی دوجار تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن ، سێ جاریش بۆ قۆناغی ناوەندی. هەروەها لە زانکۆش من سێ جار هەوڵمداوە. 
کە بەدوای کاردا گەڕاوم سێ جار بێهیوایان کردم لە نەبونی ئیش و دەستکەوتنی ئیش 
چوم ببم بە پۆلیس وتیان تۆ ناشێی، لە کۆی 25 کەس، 23 کەس وەرگیران بەڵام منی تیا نەبوو و وەرنەگیرام

زۆر حەزیشم لە کاری سینەما بوو، 10 جار داواکاریم بۆ کاری سینەما رەتکرایەوە و کاریان پێ نەداوم، زۆر بێتاقەت بووم بەڵام کۆڵم نەداوە. 

ئەزانی ژیان وەک چی وایە؟ وەک پاکەتێ شوکەڵاتە وایە، نازانم چ بەشێکم بەردەکەوێ، تۆ دەبێ لە ژیاندا هەوڵ بدەیت بەردەوام بیت. 
خۆ ئەو خەڵکە هەر هەموی باوکێکی دەوڵەمەند یا باپیرێکی لێهاتووی نییە، یاخود پارەی لە بانکەکان نییە تا بەتەمابیت لەسەری بژی، دەبێ کار بکەی هاوکات بێ هیوا نەبی، تا بە ئاواتی خۆت دەگەیت دیارە ئەمەش ئاسان نییە، بەڵام هیچ شتێک لە ژیاندا ئاستەم نییە، هەوڵی دەوێ، تێکۆشانی دەوێ تا بگەیت بەو ئاواتەی لە مێشکی خۆتدا پلانت بۆ داناوە. 

ئارام و لەسەرخۆبە، باڵانسی خۆت رابگرە و زوو هەڵمەچۆ، ئیشکردن بریتی نییە لەوەی کە ململانێ و پاشقول لەیەکتری بگرین، چونکە گەر تۆ مردی واتا من دۆڕام.. 

بۆیە لەبری ئەوە سود لە دەرچونی خەڵکی وەربگرە، سود لە هەڵەکانیان وەرگرە و لە ژیانیشدا با هیوا و خەونت هەبێ 

ئەمڕۆ نزیکەی 8 ملیۆن کەس پێگەی (عەلی بابا) بەکاردێنن، کەچی زۆرجار پێمدەڵێن (جاک مای شێتە) 
من بەلامەوە شێتی لە گەمژەیی باشترە، هەر کەسێ ئێمەی قبوڵە ئێمە سوپاسی دەکەین

هەمو کەسێ لە ژیاندا کێشە و گازەندەی هەیە، بەڵام گازەندەکردن چارەسەری کێشەکان ناکات، ئەگەر هەلێکت دەستکەوت زوو بیقۆزەرەوە و لە دەستی مەدە هەوڵ بدە و مەترسە و مل مەدە. 

سەرەتا ئەو قوتابییانەی کە لای ئێمە کاریان دەکرد هەموویان کارامە و لێزان نەبوون، بەڵکو خەڵکانی سادە و هەژار بون هەوڵیان داوە تا گەیشتونەتە ئەم پلەیە و ئەوانە کەسانی گەشبین بون بە ژیان. 

تکایە ئەگەر تۆ دەرچوی زانکۆیەکی گەورە و ناوداری رێز لە دەرچووانی زانکۆ هەژارەکان بگرە، تکایە ڕێز لە خۆتان بگرن، بێهیوا مەبن ژیان چانسی زۆری تیایە. 

لەژیانتا یەک جار هەوڵ بدە، هەوڵی گۆڕانکاری بدە، شتی خراپ روونادات و بەرۆکت ناگرێ. 
 لەهەڵەکانت بێزار مەبە، وانەیەکی گەورەت دەدەنێ هەر ئەمەش کە وات لێدەکات جیاواز بیت. 

                                           ...................................

ئەمڕۆ جاک مای بە یەکێ لە دەوڵەمەندترین کەسەکانی جیهان دادەنرێت و چوار جار هەوڵی داوە تا لە کۆلێژ وەرگیرا، پاش دەرچونیشی داوای 30 جۆر ئیشی کردووە و بەدوایدا گەڕاوە بەڵام هەمویان رەتیانکردۆتەوە و کاریان نەداوەتێ. بەڵام کۆڵی نەدا تا بوو بەو کەسەی ئەمڕۆ دەیبینین 

دامەزرێنەری کۆمپانیای گەورەی (عەلی بابایە) بۆ بازرگانی ئەلەکترۆنی. 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-02-28
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]