سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جۆراوجۆر

گراهام بێڵ.. لە هاڕینی گەنم وئاردەوە بۆ داهێنانی تەلەفۆن

زێد نیوز:

گراهام بێڵ، ساڵی 1847 لە وڵاتی سکۆتلەندا لەدایکبووە بە منداڵی کەسێکی وریا بووە و حەزی لە دۆزینەوە و داهێنان و گوێگرتن لە مۆسیقا بووە بە تایبەتی پیانۆ.


لەتەمەنی 12 ساڵیدا یەکەم داهێنانی هێنایە ئاراوە کە ئامێری هاڕینی گەنم و بەرهەمهێنانی ئارد بوو 

پاشان چوو بۆ (ئەدەنبەرە) بۆ خوێندنی باڵا، بەڵام خوێندنی تەواو نەکرد و لەگەڵ باپیری چوو بۆ لەندەن لەوێ لە قوتابخانەی نابیستان وانەی دەوتەوە

ساڵی 1870 لە تەمەنی 32 ساڵیدا بوو هەردوو براکەی بەنەخۆشی مردن و پاشان سەفەری کرد بۆ کەنەدا 

ساڵی 1871 لە بۆستۆن ئۆقرەی گرت و لەوێ سەرقاڵی دەرس وتنەوە و داهێنان بو، هەر لە بۆستن بیرۆکەی دروستکردنی تەلەگرافی بۆ هات

گراهام بێڵ شارەزایەکی تەواوی لەسەر تەلەگراف نەبوو تا ساڵی 1871 دا توشی (تۆماس واتسن) بو کە ئەندازیارێکی میکانیکی بو 

لە ساڵی 1876  بێڵ یەکەم بروسکەی نارد  بۆ واتسن کە بریتی بوو لەوەی (مستەر واتسن وەرە بۆ ئێرە دەمەوێ بتبینم). 
 
بەم شێوەیە ئامێری تەلەفۆن کەوتەگەڕ، دوای شەش مانگ بەشێوەیەکی بەربڵاو پەرەی سەند
 

گراهام یەکەم کەس بوو کە تەلەفۆنی داهێنا، بەڵام بیرۆکەکەی هی (ئەنتۆنیۆ میوتشیی) بوو کەچی ئەم توانی 18 نازناوی داهێنان بۆ خۆی تۆمار بکات 

لەکاتێکدا 12 دانەیان لەبواری داهێنانەکانی بەهاریکاری ئەنتۆنیۆ میوتشی بووە 

ساڵی 1889 میوتشی سکاڵا نامەیەکی دژ بە گراهام بڵاوکردەوە و تاوانباری کرد بو بەوەی کە بیرۆکەکەی ئەوی دزیوە هەمان سات واتە 1889 میوتشی توشی نەخۆشی بو  وکۆچی دوایی کرد. 

بێڵ لە ساڵی 1922 لە کەنەدا کۆچی دوایی کرد ئەو ساتانە وەک رێزلێنانێک لە داهێنانەکانی بۆ ماوەی یەک خولەک سەراپای تەلەفۆنی جیهان و پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان وەستێنران  

بەڵام پاش سەد ساڵ و لە ساڵی 2002 ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و گراهام بێڵی بەدز ناوبرد بەوەی کە بیرۆکە و داهێنانەکەی کە لە بنەڕەتدا هی میوتشی ئیتاڵییە، بەڵام بەهۆی ئەوەی کەسێکی نەدار و دەستکورت بوو داهێنانەکەیان بە نرخێکی هەرزان لێیکڕیوە یان دزیویانە و لەمێژودا زوڵمێکی زۆری لێکراوە. 


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-02-28
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]