سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جۆراوجۆر

بۆچى کاتێک ئامێرێکى کارەبایى دەکڕین لە بڕى وزە و واتى کارەباى ئامێرەکە دەپرسین؟

زێد نیوز:

جێمس وات، بەیەکێک لەو کەسانە دادەنرێت کە رۆڵێکی گەورەی لە شۆڕشی پیشەسازیدا بینیوە.


جێمس، توانی ئامێرێکی هەڵمی وا دروست بکات کە زۆر چالاک و بەگوڕ بێت، ئەویش بە بەرهەمهێنانی کۆندێسەرێکی جیاواز کە وا بکات نەهێڵێت ئەو هێزی هەڵمە لەدەست بدات و توانا و وزەیەکی تر بدات بە ئامێرەکان و بیکات بە بڕبڕەی پشتی کارگە و لەو ڕێیەوە بەرهەم وەدەست بێنێ. 

ساڵی 1781 پاش ململانێیەکی زۆر و ماندوبوون و سەرفکردنی پارەیەکی زۆر هەستا بە دابینکردنی ئەو ئامێرە بوخارییەی کە هەمیشە لە جوڵەدابێ بەبێ وەستاندن. 

ئەو ساتانە کۆمەڵێ ئامێری تازە سەریانهەڵدا کە گوڕێکی تریان دا بە بواری ئابوری و کۆمەڵایەتی لە هەموو جیهاندا. 

توانا و تۆکمەیی و هەروەها خێرایی ئەم ئامێرانە وایانکرد ساڵی 1780 داهێنانێکی نوێ و ئامێرێکی نوێ سەرهەڵبدات. 

تا گەیشتە سەرهەڵدانی ئامێری وێنەگرتن و فۆتۆگرافی

پاشان ناوی (وات) کە ئێستا لە هەموو جیهاندا بڵاوبۆتەوە و دەنگی یاوەتەوە بەناوی  یەکەی وزەی (وات) بەناوی جێمس واتەوە ناونراوە . 

ئەمڕۆ جێمس وات بە یەکێک لە گەورەتریت داهێنەرانی جیهان ناودەبرێ. 
 


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-02-28
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]