سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

شاسوار عەبدولواحید: داواکاری خۆپیشاندەران جێبەجێ نەکرێت خۆپیشاندانی گەورەتر ئەنجام دەدەین

زێد نیوز:

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند "ئێستا دەیان هەزار کەس خۆپیشاندان دەکەن دڵنیابن جارێکی تر دەبێتە ملیۆنان کەس".


شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە میانەی پێشکەشکردنی وتارێک لە خۆپیشاندانی هاووڵاتیانی شاری سلێمانیدا کە لە پارکی ئازادی ئەنجامدرا، وتی "من وه‌ك سه‌رۆكی حزبێكی سیاسی نه‌هاتوم بۆ خۆپیشاندان، به‌ڵكو وه‌ك هاووڵاتییه‌كی ئاسایی بۆ داواكردنی مافه‌كان بەشداریم لەم ناڕەزاییەتەدا کردوە". 

وتیشی، ئێوە سەلماندتان کە هیوا ماوە و ئێمەش هیوا دەگێڕینەوە". 

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رونیکردەوە "ئێمە بە عەقڵ و مەنتیق شەڕی دەسەڵات دەکەین ئەو شتەی کە ئەوان نییانە". 

شاسوار عەبدولواحید، ستایشی ئامادەبونی هاووڵاتیانی کرد و وتی "ئێوه‌ بۆ كاتژمێرێك هاتن، به‌ڵام په‌یامه‌كه‌تان باش گه‌یشت". 

هۆشداری ئەوەشی دایە دەسەڵات کە ئەگەر داخوازی و داواکاری خۆپیشاندەران جێبەجێ نەکەن خۆپیشاندانی گەورەتر ئەنجام دەدەن و کۆڵ نادەن. 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-02-22
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]