سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدچێت

زێد نیوز:

ئەمڕۆ (شەممە) دژی گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزاری، خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.


لە راگەیەندراوێکدا رێکخەرانی خۆپیشاندانەکە دەقی داواکارییەکانی خۆپیشاندانەکە دەخەنە روو کە بریتین لە: 

دەقی داواکارییەکان: 

ئێمە وەک ڕێکخەرانی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکەی رۆژی شەممە، کۆمەڵێک داواکاری خۆپیشاندەران و هاولاتییان دەخەینە ڕوو، کە بریتین لە :

یەکەم. چارەسەرکردنی دەستبەجێی کێشەی سوتەمەنیی و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی هاوڵاتییان، وەک کارەبا، نەوت، غاز و ئاو و تادوایی. چونکە دەبێت ئەولەویەتی کاری دەسەڵات بۆ ژیان و گوزەرانی خەڵک بێت، نەک بۆ کۆمپانیاکانی دەسەڵات.

دووەم. دۆزینەوەی هەلی کار و دامەزراندنی گەنجان و بێکاران و دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان،وە هەروەها دامەزراندنی فەرمانبەری کاتی و مامۆستای گرێبەست و خۆبەخشەکان بە شێوەی هەمیشەیی.

سێیەم. دەستبەجێ هەڵگرتنی باج و بارگرانیی لەسەر دوکانداران و کاسبکاران.

چوارەم. دەستبەجێ هەموارکردنەوەی یاسای بەناوچاکسازیی بەجۆرێک کەمتریین موچەی خانەنشینیی کەمئەندامان و هاوڵاتییان 500 هەزار بێت، و موچەی پلەباڵاکانی وەکو پەرلمانتار و وەزیر و کەسە حیزبییەکان هەڵبوەشێتەوە.

پێنجەم. دەستبەجێ پێکهێنانی لیژنەیەک لە یاساناسان و خەڵکانی تایبەتمەند لەنێو جەماوەر و هاوڵاتییانی کوردستان کە لە داهاتی نەوت، خاڵەسنوورییەکان و ناوخۆ بکۆڵێتەوە و بۆ رای گشتیی ئاشکرا بکات کە چەندە و بۆکوێ دەڕوات و دەچێتە گیرفانی کێ.

شەشەم. دەستبەجێ دانانی ئالیەتێک بۆ گێڕانەوەی موچەی پاشەکەوتکراوی فەرمانبەران بەجۆرێک کە هەر فەرمانبەرێک مانگانە لەسەروو موچەکەیەوە بڕێک لە پاشەکەوتەکەی وەربگرێتەوە.

داواکارین لەو چین و توێژانەی کە هەست دەکەن مافیان خوراوە یاخود وەک پێویست دەسەڵات بەدەم داواکانیانەوە نایەت، ئەوا رۆژی شەممە ئامادە بن لەو خۆپیشاندانەی کە داکۆکی لە مافی ئەوان دەکات.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-02-22
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]