سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

بۆ رێگرتن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتوچۆی گەشتیاری لەڕێگەی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە ڕاگیرا

زێد نیوز:

کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بە راگرتنی هاتووچۆی گەشتیاری لە رێگەی مەرزەکەوە کرد.


بەگوێرەی راگەیەندراوەکە "بەهۆی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆناو بڵاوبونەوەی لە بەشێک لە وڵاتانی دراوسێ، بەبڕیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان، هاتوچۆی گەشتیاری لەڕێگەی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە ڕاگیرا". 

ئاماژە بەوەش کراوە "دوای بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لەبەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانیەوە بنکەی نشینگەی پەروێزخان ئاگادار کرایەوە، کەلە کاتژمێر ١٢ی ئەمشەو ٢١/٢٠ی٢٠٢٠/٢ ەوە هاتوچۆی گەشتیاران لە عێراقەوە بۆ ئێران و بەپێچەوانەشەوە ڕابگیرێت". 

ئەوەش رونکراوەتەوە "ئەو هاوڵاتییە عێراقیانەی کە لە وڵاتی ئێرانن و دەیانەوێت بگەڕێنەوە، پاش پشکنینیان لەلایەن بنکەی تەندروستی پەروێزخانەوە بەنوسراوی فەرمیی پزیشکیی بنکەی نشینگەی پەروێزخان لەجێگیریی دۆخی تەندروستییان ئاگادار دەکرێتەوەو ئەوکات ڕێگەی ئەوەیان پێدەدرێت بگەڕێنەوە ناو خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان". 

جەختیشکراوەتەوە "جگە لە گەشتکردن، ئەو هاوڵاتیانەش کە دەیانەوێت بۆ چارەسەری پزیشکی و خوێندن و هەر کارێکی دیکە ڕوو لە وڵاتی ئێران بکەن، بەهیچ شێوەیەک ڕێگەیان پێنادرێت و هەموو جۆرە هاتن و چونێک ڕاگیراوە". 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-02-21
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]