سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

مەزڵوم کۆبانێ: هەرگیز دەستبەرداری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری نابین

زێد نیوز:

مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند "بەهیچ جۆرێک دۆخی سوریا ناگەڕێتەوە بۆ پێش ساڵی (2011) و بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری نابین".


مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی (عەرەبیە.نێت) لەبارەی قۆناغی دوای کۆتایی هاتنی شەڕی ناوخۆیی سوریا و ئەگەری هێرشی رژێمی بۆ سەر ئەو ناوچانەی لەژێر دەستی شەڕڤاناندان، رایگەیاند: ماف بەپێی قوربانییەکانی دیاری دەکرێت، بەرامبەر ئەو هەڵوێست و قوربانییانەی کە گەل لە پێناو خاکەکەی بەخشیویەتی، ئەوەی ئێمەش داوای دەکەین مافی ڕەوای خۆمانە کە خۆی لە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری دیموکراتییدا دەبینێتەوە.

سەبارەت بە دانوستانەکانیان لەگەڵ رژێمی سوریا، کۆبانێ رایگەیاند: پەنابردن بۆ هێزی سەربازیی هیچ چارەسەرێکی بۆ قەیرانی سوریا پێ نییە، بۆیە چاوەڕوانی دانوستانین لە بری پەنابردن بۆ هێز بۆ یەکلایی کردنەوەی ناکۆکی و جیاوازییەکان، بەڕیوەبەرایەتی خۆسەریش مافی خەڵکی باکور و رۆژهەڵاتی سوریایە، بەبێ دانپێدانان بەو خۆبەڕێوەبەرییە، هیچ چارەسەرێک لە سوریا سەرناگرێت.

مەزڵوم کۆبانێ جەختی کردەوە؛ سەرجەم ئەو هەنگاو و دانوستانانەی لە ساڵانی رابردودا بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا ئەنجامدراون، بەبێ ئامادەبونی نوێنەرانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری هیچ ئەنجامێکی نەبوە، چونکە ئەو دانوستانانە گوزارشتە لە لێکتێگەیشتنی وڵاتان بەناوی سوریاوە، دەرەنجامەکەشی لە ئیدلەب دەرکەوتوە.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-02-17
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]