سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

وەزارەتی دارایی : بۆ دابەشکردنی موچە تا ئێستا هیچ پارەیەک لە بەغداوە نەهاتووە بۆ هەرێم

زێد نیوز:

وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم رایگەیاند "تا ئێستا هیچ پارەیەک لە بەغداوە نەهاتووە بۆ هەرێم و بەو هۆیەوە پرۆسەی دابەشکردنی موچە خاوبووەتەوە و لەهەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی‌ گرفتەکە".


لەمیانەی ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەحمەد عەبدولڕەحمان، وتەبێژی‌ وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوە کرد "هۆکاری‌ نەگەیشتنی‌ پارەکەی‌ بەغدا بەهۆی‌ رێوشوێنە ئیدارییەکانەوەیە و لەگەڵ حکومەتی‌ فیدراڵی‌ لەسەر خەتین بۆ چارەسەرکردنی‌ گرفتی‌ نەگەیشتنی‌ پارەکە". 

رونیشیکردەوە "حکومەتی‌ هەرێم پشت بە سێ سەرچاوە دەبەستێت بۆ پێدانی‌ موچەی‌ فەرمانبەران و موچەخۆرانی‌ هەرێم، کە دوو سەرچاوەی‌ لە ناوخۆی‌ هەرێمن و سەرچاوەکەی‌ دیکەش لە بەغداوە دێت". 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-02-17
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]