سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

لەژێر فشاردا حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری دامه‌زراندنی مامۆستایانی گرێبه‌ستیدا

زێد نیوز:

لەژێر فشاری ناڕەزایەتییەکان و ترس لە ئەنجامدانی خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەستیدا.


لەمیانەی ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ئەحمەد عەبدولڕەحمان، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ناوی زیاتر لە پێنج هەزار مامۆستای گرێبەستمان ناردووە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەمەبەستی بەهەمیشەیکردنیان و هەرکات بەڵگەنامە پێویستییەکانیان لە وەزارەتی پەروەردەوە بەدەست گەیشت دامەزراندنی ئەو مامۆستایانە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".


بەوتەی ئەحمەد عەبدولڕەحمان، دوێنێ یەکشەممە دواین نوسراوی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست گەیشتە دەستیان و داوای بەڵگەنامە یاساییە پێویستەكانیان لە وەزارەتی پەروەردە کردووە. 

دامەزراندن و بەهەمیشەییکردنی مامۆستایانی گرێبەست لە کاتێکدایە مامۆستایانی گرێبەست لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە و لە ئێستاشدا دەنگۆی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی سەرتاسەری لەئارادایە.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-02-17
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]