سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

غالب محەمەد: پارتى و یەکێتى دەیانەوێت جارێکى تر وەزیرى حزبى گەندەڵ دابنێن

زێد نیوز:

غالب محه‌مه‌د، ئەندامى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند "حەلبوسی و بارزانی و بەرپرسەکانی یەكێتی دەیانەوێت ڕێكبكەون بۆ ئەوەی جارێكی تر وەزیری حزبی و گەندەڵ دابنێن لە حكومەتەكەی محمد توفیق عەلاوی".

غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ فراكسیۆنی گۆڕان له‌باره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی راگه‌یاندنه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی بارزانی و حه‌لبوسی له‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند:
‏‎

راگەیاندنی هاوبەش یان شاردنەوەی راستی هاوبەش!!!

‏‎ئەو قسانەی لە راگەیاندنی هاوبەش هاتووە ، هیچی وانیە .
‏‎ئەوەی راستیەو لە خەڵكی دەشارنەوە ؛ئەوەیە کە حەلبوسی و بارزانی و بەرپرسەکانی یەكێتی دەیانەوێت ڕێكبكەون بۆ ئەوەی جارێكی تر وەزیری حزبیی و گەندەڵ دابنێن لە حكومەتەكەی محمد توفیق عەلاوی .

‏‎دەیانەوێ ئەگەر عەلاوی رازی نەبێت بەو وەزیرە حزبیی و دەموچاوە دوبارانە؛ئەوە بە هاوبەشی ڕێگری لە دانیشتنەكەی پەرلەمان بكەن، بۆ ئەوەی وەزیرە سەربەخۆكان دانەنرێن و جاریكی تر حكومەتێكی حزبیی درووستكەن بە سپۆنسەری حزبە گەندەڵەكان (وەك حەلبوسی و پارتی ویەكێتیو بەشێك لە شیعەكان)...نوقتە سەری دێر

‏‎وەسسەلام
‏‎غالب محمد عەلی


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-02-17
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]