سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

پارێزگاری هەولێر بۆ پارێزگاری سلێمانی: ئێمە دوانەیەکین و بەبێ یەکتر لاواز و بێ هێز دەبین

زێد نیوز:

فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، نامەیەکی ئاڕاستەی هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی کرد و تیایدا رایگەیاند "لەناخی دڵەوە پێتان دەڵێین بەقەد قەڵا و منارە و تەعجیل و خانەقا و تەیراوە خۆشەویستیمان هەیە بۆ سەرچنار و گۆیژە و عەلی ناجی و هەوارە بەرزە".


لە نامەکەدا پارێزگاری هەولێر ئاماژە بەوە دەکات "لەپێناو سڕینەوەی رۆژە سەختەكان دەبێت رێگای نوێ و بازاڕی هاوبەشی ئابوری و پەرەپێدانی كلتوری هاوبەش لەنێوانماندا دروست بكەین، سلێمانی بەتەنها بۆ هەولێر دەستە خوشك نییە، ئێمە دوانەیەكین و بەبێ یەكتر لاواز و بێ هێز دەبین، لەپێناو ئەوەی رۆحی شەهیدەكانمان بەئاسودەیی بمێنێتەوە دەبێت بەیەكەوەبین و تا ئەبەدیش بەیەكەوە بمێنینەوە". 

نامەکەی پارێزگاری هەولێر وەک وەڵامدانەوەی نامەیەکی پێشوی پارێزگاری سلێمانی بوو کە بۆ پارێزگاری هەولێری ناردبوو. 
 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-02-15
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]