سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

یوسف محه‌مه‌د: پارتی پێداگره‌ له‌ مانه‌وه‌ی دو وه‌زاره‌ت و دو وه‌زیره‌كه‌ی له‌ كابینه‌ی حكومه‌تی نوێ

زێد نیوز:

یوسف محه‌مه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ فراكسیۆنی گۆڕان رایگه‌یاند "پارتی پێداگره‌ له‌ مانه‌وه‌ی دو وه‌زاره‌ت و دو وه‌زیره‌كه‌ی له‌ كابینه‌ی حكومه‌تی نوێ. هه‌ر بۆ ئه‌مه‌ش هه‌مو هه‌وڵه‌كانیان له‌م پێناوه‌دا چڕ كردۆته‌وه‌".


ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد "عه‌للاوی ئاماده‌یه‌ كورد خۆی وه‌زیره‌كانی دیاری بكات به‌و مه‌رجه‌ی كه‌سانی دیاری حیزبی نه‌بن و مه‌رجی لێهاتویی و ده‌ستپاكییان تێدا بێت".

یوسف محه‌مه‌د رونیده‌كاته‌وه‌ "به‌ستنه‌وه‌ی دانوستانی پێكهێنانی حكومه‌تی عیراق به‌ مانه‌وه‌ یان لابردنی كه‌سێكی دیاریكراو, هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌ی به‌رده‌وامی هێزه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێم بوه‌ له‌ دوای ڕوخانی ڕژێمی پێشوی عێراق".

جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌ "ئه‌و كاته‌ی هه‌مو دانوستان ئه‌به‌سترێته‌وه‌ به‌ دانان یان لادانی كه‌سه‌كان، ئیتر ئه‌و كات هه‌مو كێشه‌ بنچینه‌ییه‌كانی تری نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌تایبه‌ت كێشه‌ی خاك و بودجه‌ و پێشمه‌رگه‌ ئه‌بنه‌ قوربانیی مه‌رجه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه‌ به‌رده‌وام ئه‌م دۆزانه‌ له‌ پاشه‌كشه‌دان. هه‌ر بۆ نمونه‌ نه‌ك هه‌ر له‌ ماوه‌ی 17 ساڵی ڕابردو نه‌توانرا كێشه‌ی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێ، به‌ڵكو وا جارێكی تر ته‌عریب له‌م ناوچانه‌ ده‌ستی پێكردۆته‌وه‌.

داواش له‌ سه‌ركردایه‌تی كورد ده‌كات كێشه‌ ڕه‌واكان نه‌كه‌نه‌ قوربانیی گرێی شه‌خسه‌كان.

له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌ به‌غدا یوسف محه‌مه‌د جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ له‌ئێستادا زه‌مینه‌ بۆ ئه‌و كاره‌ نه‌ڕه‌خساوه‌.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-02-15
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]