سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان لە کۆمەڵگە و سیتییەکان لە کەرتی تایبەت وەردەگیرێتەوە

زێد نیوز:

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند " پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ كۆمه‌ڵگه‌ و سیتییه‌كان له‌ كه‌رتی تایبه‌ت وه‌رده‌گیرێته‌وه‌".


بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان "لەمەودوا پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرەكان لە كۆمەڵگە و گوندە هاوچەرخەكانی نیشتەجێبوون كە بە ستییەكان ناسراون لە كەرتی تایبەت و و وەبەرهێنەرەكان وەردەگیرێتەوە و لەلایەن فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە بەڕێوە دەبرێن". 

ئاماژە بەوەش کراوە "بڕیاره‌كه‌ لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییانی نیشتەجێی ئەو كۆمەڵگە هاوچەرخانەیە كە گلەییان لە نرخ و ئاستی خزمەتگوزارییەكان هەیە". 

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە "ئەو خزمەتگوزارییانەی لە كەرتی تایبەت وەردەگیرێنەوە و دەدرێنە فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، تەواوی سێكتەرەكانی دابینكردنی ئاو، كارەبا، پاككردنەوە و سەرپەرشتی باخچەكانیش دەگرێتەوە، جگە لە پاسەوانی كە وەك خۆی دەمێنێتەوە". 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-02-15
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]