سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

نزمترین پلەی گەرمی ناوچەکانی کوردستان.. لەهەندێک شوێن لەخوار 18 پلەی سەدی بووە

زێد نیوز:

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، نزمترین پلەکانی گەرمای تۆمارکراوی بۆ ئەمڕۆ (سێشەممە) لە چەند شار و ناوچەیەکی ھەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.

راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە دەکات "شارۆچکەی حاجی ئۆمەران وەک ساردترین شوێن کە بە 18 پلەی ژێر سفر و دەربەندیخان-یش بە گەرمترین شوێن بە 2 پلەی ژێر سفر دیاریکراوە".


بەگوێرەی راگەیەندراوەکە لە کانی ماسی 17 پلە، پێنجوین 14 پلە، چۆمان 13 پلە، بامەڕنی 12 پلە، هەڵشۆ 11 پلە، دهۆک 10 پلە، پیرمام 8 پلە، سیدەکان 7 پلە، بارزان، رواندز، زاخۆ و قەڵادزێ 6 پلە، سلێمانی، هەڵەبجە، شەمامک و سۆران 5 پلە، هەولێر، خەبات چەمچەماڵ 4 پلە، کەرکووک 3 پلە و دەربەندیخان 2 پلە لە ژێر سفرەوە بووە. 




ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-02-11
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]