سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

پێنجوێن؛ لەماوەی 2 رۆژدا 25 هاووڵاتی بەهۆی کەوتن و خزانەوە ئێسکیان شکاوە

زێد نیوز:

لەبارەی شکانی ئێسکی چەند هاووڵاتییەک بەهۆی بەفربارین و دروستبونی شەختە لەسەر رێگە و بانەکان، نەخۆشخانەی پێنجوێن راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.


بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی نەخۆشخانەی پێنجوێن "بەهۆی ئەو شەپۆلی سەرما و بەفر و بەستەڵەکەی کە لە ناوچەکە هەیە لە ماوەی دوو رۆژدا نزیکەی 25 هاوڵاتی بەهۆی خزان و کەوتنەوە توشی شکانی ئێسک و دەرچوون و درز و ئازار پێگەشتن بوون".

ئاماژە بەوەش کراوە "ئەو کەسانەی تووشی ئەو حاڵەتانە بوون زیاتر ئەو کەسانەن کە بەتەمەن منداڵن، چونکە پێکهاتەی ئێسکیان لاوازترە بۆ بەرکەوتنی زەبری دەرەکی".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-02-11
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]